کۆمەڵەی دەروونی لە بەریتانیا: قاوە ئارەزووی بازاڕکردن زیاددەکات

دوێنێ کاژێر 06:00
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، قاوە دەشێت ئارەزووی بازاڕکردن زیادبکات.
 
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی دەروونی لە بەریتانیا دەریدەخات، خواردنەوەی قاوە بەتایبەت ئەگەر بە بڕێکی زۆر بێت، ئارەزووی بازاڕکردن زیاددەکات، پسپۆڕانیش دەیگەڕێننەوە بۆ مادەی کافایینی نێو قاوە.
 
لە توێژینەوەکەدا کار لەسەر چەند کەسێک کرا کە پێش ئەوەی بچنە بازاڕ 50 میلیگرام قاوەی ئێسپریسۆیان خواردووەتەوە، دەرکەوت ئەوانە 50٪ شتی زیاتریان کڕیوە بەراورد بەوانەی هیچ بڕێکی قاوەیان نەخواردەوە.
 
پاتریک هارتمان، پسپۆڕی دەروونی لە کۆمەڵەکە دەڵێت: بڕی ئەو کافایینەی لەنێو ئەو جۆرە قاوەیە هەیە وادەکات ئارەزووی بازاڕکردن زیادبێت و زیاتر کەسەکە چێژ لە شتکڕین ببینێت.
 
بەگوێرەی دامەزراوەی خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا، چوار بۆ پێنج کوپ قاوە لە رۆژێکدا ئاساییە بخورێتەوە و نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوەدا بکرێت، چونکە بە پێچەوانەوە چەندان لێکەوتی خراپ لەسەر تەندروستی و دەروونی کەسەکە دروستدەکات.
 
کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کافایین و پۆلیفینۆڵەکان مادەی سەرەکیی نێو قاوەکانن و قاوەی ئێسپرێسۆ بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی قاوە بەرزترین رێژەی کافاینی تێدایە.

بۆچی قاوە دەخۆیتەوە و خەویشت لێدەکەوێت؟ لە بەرنامەیەکی 'دکتۆر ئاراس' وەڵامەکەی وەربگرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە