رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، گەردە بچووکەکانی نێو هەوای پیسی ژینگە دەچنە نێو سییەکان و مەترسیی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دڵ و سییەکان زیاددەکات.
گوانی هوانگ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بواری ژینگە لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا دەڵێت، خراپی ئەو هەوایەی خەڵک رۆژانە هەڵیدەمژێت کاریگەری راستەووخۆی دەبێت لەسەر تەندروستی، تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجەی سییەکان، مەمک و قوڕگ زیاددەکات، هەروەها هۆکارێکی نەخۆشییەکانی دڵ و کۆئەندامی هەناسەشە.
بە گوتەی پڕۆفیسۆرەکە، زۆر بەرکەوتن بە هەوای پیس مەترسیی مردنی لەناکاو زیاددەکات و مرۆڤ تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەکات.
پرۆفیسۆرە یاریدەدەرەکەی ژینگە روونیدەکاتەوە، هەریەکە لە دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان، مادە ژەهراوییەکانی کارگەکانی کشتوکاڵ و پرۆژە پیشەسازییەکان هۆکاری زیادبوونی مادە ژەهراوییەکانی نێو هەوان، دەشڵێت کاتێك مادەکان دەچنە نێو هەواوە، بە بۆڕییە بچووکەکانی کۆئەندامی هەناسەدا تێپەڕدەبن و زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیێنن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانیش سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت، ساڵانە لە جیهاندا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس بەهۆی هەڵمژینی هەوای پیسەوە گیان لەدەستدەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ