رووداو - تەندروستی
توێژینەوەی پڕۆفیسۆرێکی عێراقی لەبارەی ئاشکراکردنی هۆکارەکانی ئۆتیزم ئەوە دەردەخات، دەشێت ناڕێکییەکانی تەندروستیی کۆئەندامی زاوزێ ئەگەری وەچەخستنەوەی ئۆتیزم زیادبکات.
ئەمڕۆ شەممە 5-4-2025 د. عادل ساڵحی، توێژەر و پڕۆفیسۆری چارەسەرکاری دەروونی لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، بە توێژینەوە سەلماندوویەتی کە تەمەنی خانمانی دووگیان زۆربێت، ئەگەری منداڵی ئۆتیزم زیاددەبێت و چەند ئەگەرێکی دیکەشی ئاشکراکردووە کە مەترسیی وەچەخستنەوەی ئۆتیزم زیاددەکەن وەکو؛
- ناڕێکیی رێژەی هۆرمۆنەکانی FSH، Estradiol، AFC و AMH.
- بچووکبوونەوەی قەبارەی هێلکەکانی نێو منداڵدان کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، بچووکتر دەبنەوە.
- ناڕێکیی شێوازی ژیانی خانمان کە ئەمەش هۆکارە بۆ لاوازبوونی هێلکەکانیان و ناڕێکیی هۆرمۆنەکانیان.
د. عادل ساڵحی رایدەگەیێنێت، منداڵ لەو کاتەوەی کە تۆو و هێلکە یەکدەگرن، ئیدی بەهۆکاری بۆماوەیی و زۆر وردی ژینگەیی دەشێت تێکچوونێک رووبدات و ببێتەهۆی وەچەخستنەوەی ئۆتیزم، هەروەها دەڵێت: ''نەخۆشییەکە ناگوازرێتەوە و تەنانەت کواڵیتیی سپێرمی پیاوانیش رۆڵی هەیە لەم نەخۆشییە''.
لە کۆتاییدا گوتی، لەعێراق سەنتەری پێشکەوتوو بۆ دەستنیشانکردنی ئۆتیزم بۆ کۆرپەلە نییە، چونکە نرخەکەی گرانە، بۆیە روونی دەکاتەوە کە نرخی یەک پشکنین نزیکەی 10 هەزار دۆلاری تێدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ