کلیڤلاندی پزیشکی: گۆرەویی 100٪ لۆکەیی بەکارنەیەت

04-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گۆرەوییە و بەپێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، پێیەکان 250 هەزار رژێنی ئارەقیان تێدایە کە هەردوو قاچەکە نزیکەی نیو لیتر ئارەق دەردەدەن، بۆیە بە باشی دەزانێت گۆرەویی گونجاو هەڵبژێرێدرێت بۆ بە تەندروست مانەوەی پێیەکان.
 
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی رایدەگەیێنێت، ئەگەر گۆرەوییەکی دروست و تەندروست هەڵنەبژێردرێت، ئەوا پێیەکان دەبنە سەرچاوەی بەکتریا و کەڕووەکان، هۆشداریش دەدات لە گۆرەوییە لۆکەییەکان.
 
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی قاچ و پێ دەڵێت: خووری یەکێکە لە پێکهاتە نایابەکان بۆ گۆرەوی کە دەتوانێت 30٪ـی شێداری لە قاچەکان هەڵبمژێت و پێیەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بە وشکی بهێڵێتەوە.
 
د. دایلان کاومایا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قاچ و پێ لە ئاریزۆنا روونی دەکاتەوە، ''نابێت گۆرەویی 100٪ لۆکەیی بەکاربێت، چونکە شێ هەڵدەمژێت و لە پێستی دەداتەوە، بەمەش رەنگە برین و هەوکردنی کەڕوویی دروستببێت''.
 
دامەزراوەی شەکرە لە ئەمریکا هۆشداری دەداتە تووشبووانی شەکرە بەوەی کە گۆرەویی لۆکەیی بەکارنەهێنن، چونکە شێ هەڵدەمژێت و ژینگەیەکی لەبار دروستدەکات بۆ هەوکردنی کەڕوویی کە لەو نەخۆشانە ئەگەری هەوکردنی قاچەکان زۆرە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.