پسپۆڕێک: هەرزانیی نرخی جگەرە و نێرگەلە هۆکارێکە بۆ زیاتر هاندانی کێشانیان

04-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە رایدەگەیێنێت، ساڵانە ملیۆنێک کەس بە لێکەوتەکانی بەرکەوتن بە دووکەڵی جگەرەی دەستی دوو گیانلەدەستدەدەن. 

ئەمڕۆ سێشەممە 4-2-2025 لە سیمپۆزیۆمی زانکۆی سەڵاحەدین لەبارەی شێرپەنجە د. لوقمان نانەکەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە رایگەیاند، یەک کاژێر کێشانی نێرگەلە یەکسانە بە کێشانی 100 جگەرە.
 
د. لوقمان نانەکەلی دەڵێت: بەشێکی زۆری هۆکارەکانی شێرپەنجە دەتواندرێت رێگرییان لێبکرێت کە جگەرە و نێرگەلەکێشان یەکێکیانن و ئێستا بەهۆی هەرزانیی نرخیان، زیاتر بەکاردەهێندرێن.
 
ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی جیهانیی رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە، زانکۆی سەڵاحەدین سیمپۆزیۆمێکی زانستییان لەبارەی ئامار، نوێگەری و ئاڵنگارییەکانی شێرپەنجە ئەنجامدا.
 
د. سیڤان عومەر، بەڕێوەبەری سیمپۆزیۆمەکە بە رووداوی راگەیاند، ''دەمانەوێت ئامارەکانی شێرپەنجە دەربخەین بۆ ئەوەی چارەسەر و رێگەی گونجاوی کۆنتڕۆڵکردنی بۆ بگرینە بەر''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.