توێژینەوەیەک: چەوریی ئۆمێگا سێ ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە

03-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی ماساچوسێتس دەریدەخات، خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوریی ئۆمێگا 3 و تەواوکەری خۆراکیی ئۆمێگا 3 یارمەتی گەورەساڵان دەدەن و وادەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە کەمببێتەوە. 
 
لەم توێژینەوەیەدا زیاتر لە 100 کەس بەشداربوون کە تێکرای تەمانیان 75 ساڵ بووە و دەرکەوتووە خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوریی ئۆمێگا 3 خانەکانی مێشک دەپارێزن و مێشک بە چالاکی دەهێڵنەوە.
 
دکتۆر جێن بۆومان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار دەڵێت، ''ئۆمێگا 3 رێگری لە تێکچوونی خانەکانی مێشک دەکات و تووشبوون بە لەبیرچوونە کەمدەکاتەوە''. 
 
بە گوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا، لەبیرچوونەوە تێکچوونێکی دەمارییە و نیشانەکانی بە خەمۆکی و لەبیرچوونەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە پووکانەوە مێشک.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی، ئەم خۆراکانەی خوارەوە دەوڵەمەندن بە چەوریی ئۆمێگا 3؛
 
- گوێز
- ماسی
- لۆبیا
- رۆنی قەوزە
- کاڤیار
- تۆوی چیا
- پاقلەی سۆیا
- سپێناخ

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.