رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەریدەخات، رێژەی گیانلەدەستدان بە شێرپەنجەی مەمک بە گشتی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، گیانلەدەستدان بەهۆی شێرپەنجەی مەمک لە ساڵی 1989ـەوە تاوەکو ئێستا بەڕێژەی 44٪ کەمبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی پێشکەوتنەکانی پشکنینی پێشوەختە، زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنەوەیە.
د. ویلیام داهۆت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''گرنگیدان بە پشکنینی پێشوەختە و هۆشیاری زیاتری خانمان لە بارەی شێرپەنجەی مەمک چارەسەرکردن ئاساندەکات''.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، شێرپەنجەی مەمک هۆکاری یەکەمی گیانلەدەستدانە لە نێو خانمانی ئیسپانیا، هەروەها لە دوای شێرپەنجەی پێست دووەم هۆکاری گیانلەدەستدانە لە نێو خانمانی ئەمریکا.
بە گوێرەی کۆلێژی تیشکیی ئەمریکی، دەبێت خانمانی تەمەن 40 ساڵ و سەرووتر ساڵانە جارێک پشکنینی مەمۆگرافی ئەنجامبدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ