توێژینەوەیەک: نەخۆشیی لەبیرچوونەوە هۆکارێکی زۆر کەوتنە لە بەساڵاچووان

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی زانکۆی هارڤارد دەریدەخات، کەوتن هۆکاری سەرەکی برینداربوون و شکانە لە بەساڵاچووانی تووشبووی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، پەیوەندی لە نێوان کەوتن و نەخۆشیی لەبیرچوونەوە هەیە بە جۆرێک، دابەزینی توانای هزری مەترسیی کەوتنەخوارەوەی بەساڵاچووێکی تووشبووی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە زیاد دەکات. 
 
مۆلی جارمان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''ئەو بەساڵاچووانەی زۆر دەکەون پێویستە دەستبەجێ پشکنینیان بۆ بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە''. 
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە، ساڵانە زیاتر لە 14 ملیۆن کەسی بەساڵاچوو تووشی رووداوی کەوتن دەبن و بەهۆیەوە زیان بەر جەستەیان دەکەوێت. 
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، زیاتر لە 55 ملیۆن تووشبووی لەبیرچوونەوە لە جیهاندا هەن کە 60٪ـیان دانیشتووی وڵاتە کەمدەرامەتەکانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە