ئەم خانمانە نابێت بەڕۆژوو ببن

01-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. شناو هەورامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون
د. شناو هەورامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، رۆژووگرتنی خانمانی دووگیان بەتایبەت لە سەرەتای دووگیانییەکەیان، جەستەیان وشکدەکاتەوە و مەترسیی لەسەر کۆرپەلە دروستدەکات بەجۆرێک تووشی لەدایکبوونی پێشوەختەیان دەکات و کێشیان کەمدەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 1-3-2024 هاوتا لەگەڵ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان د. شناو هەورامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، باشترە خانمانی دووگیان بەڕۆژوو نەبن بەتایبەت ئەوانەی لە قۆناخی سەرەتاییەکانی دووگیانییەکەیانن.
 
د. شناو هەورامی باسی رۆژووگرتنی خانمانی دووگیان دەکات و دەڵێت: ئەگەر نەخۆشیی درێژخایەنیان هەبوو، ئەوا لە هیچ قۆناخێکی دووگیانییەکەیان نابێت بەڕۆژووبن.
 
بەگوتەی د. شناو، خانمان دوای مانگی چوارەمی دووگیانی دەتوانن بەڕۆژوو ببن، بەڵام لەژێر راوێژی پزیشک.
 
هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات کە تۆخبوونی رەنگی میز و سکئێشە باوترین نیشانەن کە خانمانی دووگیان لەکاتی بەڕۆژووبوون دەشێت تووشیان ببێت و مەترسیی لەسەریان دروستدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.