رووداو - تەندروستی
توێژەرێک و پسپۆڕی پزیشكیی گشتی لە ناوەندی توێژینەوەی شێرپەنجەی پڕۆستات لە ئەمریکا چەند هەڵەتێگەیشتنێک دەربارەی پڕۆستات ئاشکرادەکات؛ شێرپەنجەی پڕۆستات کۆتایی بە توانای سێکسیی پیاوان دەهێنێت؟
لە بەریتانیا هۆشداری دەدرێت لە زیادبوونی رێژەی تووشبووانی شێرپەنجەی پڕۆستات، بەتایبەت لەنێوان ساڵانی دوای 2019، کە بە رێژەی 25٪ ژمارەی تووشبووان بەرزبووەتەوە.
دکتۆر دەیڤد جەیمس، توێژەر و پسپۆڕی پزیشكیی گشتی لە ناوەندی توێژینەوەی شێرپەنجەی پڕۆستات لە بەریتانیا ئەم هەڵەتێگەیشتنانەی خوارەوە باسدەکات؛
1- شێرپەنجەی پڕۆستات تەنیا تووشی بەساڵاچووان دەبێت؛
دکتۆر دەیڤد جەیمس: ''راستە بەساڵداچوون ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکە زیاددەکات، بەڵام چەند هۆکارێکی دیکەش هەن کە دەشێت ئەگەرەکە زیادبکەن وەکو؛ بۆماوەیی، مێژووی خێزان و شێوازی ژیانی ناتەندروست''.
2- شێرپەنجەکە هەمیشە نیشانەی هەیە؛
دکتۆر دەیڤد جەیمس: ''نەخێر لە سەرەتاوە شێرپەنجەکە بێنیشانەیە و هەرکاتێک گرێیەکە گەورەبوو ئەوا وردە وردە نیشانەکان دەردەکەون کە سەرەتاترینیان میزکردنی زۆرە لە شەودا یان ئازار لە بەشی خوارەوەی سک و لەکاتی میزکردن''.
3- شێرپەنجەی پڕۆستات هێواشە و لاوازە؛
دکتۆر دەیڤد جەیمس: ''هەرچەندە دەکەوێتە سەر جۆری شێرپەنجەکە و جەستەی تووشبووەکە، بەڵام بە گشتی شێرپەنجەکە گەشەی خاوترە، بەڵام هەندێک جۆری هەیە کە خێرا دەگوازرێتەوە و کوژەرە و لە پیاوانی گەنجدا زۆرە''.
4- پێویستە بە خێرایی چارەسەربکرێت و دەرمان بەکاربێت؛
دکتۆر دەیڤد جەیمس: ''هەندێکجار باشترین شت ئەوەیە کە تەنیا چاودێریی دۆخی شێرپەنجەکە بکرێت لە سەرەتادا و مەرج نییە راستەوخۆ دوای دەستنیشانکردنی دەرمان بەکاربهێندرێت، تەنانەت لە جۆرە کوژەرەکەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیش مەرج نییە راستەوخۆ دەست بە چارەسەر بکرێت''.
5- لابردنی پڕۆستات یاخود چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستات کۆتایی بە توانای سێکسی دەهێنێت؛
دکتۆر دەیڤد جەیمس: ''چارەسەرەکان کاریگەرییەکی کەمیان لەسەر توانا سێکسییەکان دەبێت و رەنگە دوای چارەسەرەکانیش هەندێک دەرمانی دیکە بۆ بەهێزکردنەوەی توانی سێکسی بەکاربێن''.
بەگوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی NHS لە ئەمریکا، لە ساڵی 2022دا 50 هەزار و 750 تووشبووی شێرپەنجەی پڕۆستات تۆمارکراون، بەڵام لە ساڵی 2023دا ژمارەکە بۆ 55 هەزار و 33 تووشبووی تۆمارکراو بەرزبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ