رووداو- سلێمانی
سەعدون کاکەیی یادێک بۆ هونەرمەندی کۆچکردووی کورد ئەحمەد شەماڵ دەکاتەوە، لەبەردەرگای سەرا کلیپێک بە ناوی (یادێک بۆ ئەحمەد شەماڵ) تۆماردەکات.
گرووپی میوزیکی لوڕ، کاری میوزیک بە شێوازێکی نوێ بۆ گۆرانییەکی هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ دەکەن، لەلایەن هونەرمەند سەعدون کاکەییەوە گۆرانییەکە گوتراوەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ 31-8-2019 کلیپی گۆرانییەکە لە بەردەرگای سەرا لە ژێر وێنەکەی شێخ مەحموودی حەفید تۆماردەکرێت.
کۆسار فەتاح، یەکێک لە میوزیسیانەکانی گرووپی لوڕ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "یەکەمین جارە بەو شێوازە لە بەردەرگای سەرای شاری سلێمانی یادێک بۆ هونەرمەندی گەورە ئەحمەد شەماڵ بکرێتەوە".
لەبارەی هەڵبژاردنی بەردەرکی سەراوە بۆ وێنەگرتنی کلیپی (یادێک بۆ ئەحمەد شەماڵ) گوتی: "ئەحمەد شەماڵ زۆربەی تەمەنی خۆی لە حەمامەکانی بەردەرکی سەراو ئاو ناوچەیەدا بەسەر بردووە".



