شانۆگەری "مێژووی با" لە باتمان نمایش دەکرێت

19-04-2016
تەرزە عەبدوڵڵا
...
...
نیشانەکردن شانۆ
A+ A-

رووداو - سلێمانی

شانۆكارانی شاری سلێمانی ماوەی 4 مانگە سەرقاڵی خۆئامادەكردنن ، تاوەكو ململانێ‌  سیاسی و رووداوە كۆمەڵایەتییەكان لە باشووری كوردستان لەرێگەی شانۆییەكەیانەوە نمایش بكەن،  چونكە پێیانوایە شانۆ دەبێت لە هەموو بارودۆخێكدا قسەی خۆی بكات.


شانۆیی مێژووی با، شانۆییەكی سیاسی رەخنە ئامێزە  شیكاری بۆ دەسەڵاتی سیاسی دەكات، كە چۆن لەلایەن چینەكانی كۆمەڵگەوە دروست دەكرێت و دواتر هەر ئەو دەسەڵاتە چینەكانی خۆی دەچەوسێنێتەوە .

بڕیارە شانۆگەری مێژووی با سەرەتا لە باكووری كوردستان لە شاری باتمان نمایش بكرێت و دواتریش لە پارێزگاكانی هەولێرو كەركوك و  سلێمانی درێژە بە نمایشەكەیان بدەن.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە