رووداو - ھەولێر
لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وابڵاوکرایەوە کە كچە گۆرانیبێژان لۆکە زاھیر و دەشنێ موراد بەبۆنەی نەورۆز لە یەکێک لە شارەکانی وڵاتی ئەڵمانیا ئاھەنگ سازدەکەن، بەڵام لۆکە ئەم ھەواڵانە رەتدەكاتەوە و دەشڵێ ئامادەنییە لەم كاتە هەستیارەدا ھیچ ئاهەنگێك سازبكات.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، لۆکە زاھیر دەڵێت:" زیاتر لە ساڵێكە دوورم لە راگەیاندنەکان و لە ماوەی رابردووش چەندین سروودم بۆ کوردستان بڵاوکردنەوە، بەڵام وەک گۆرانی ئەڤینداری ھیچ بەرھەمێکم نەبووە و لەم كاتە هەستیارەش كە وڵاتەكەم لەشەڕدایە بەنیازنیم هیچ كارێكی لەمشێوەیە بكەم".
لۆکە هەروەها گوتی:" لە چەند رۆژی رابردوودا وابڵاوکراوەتەوە كە من لە وڵاتی ئەڵمانیا ئاھەنگ دەگێرم، بەڵام ئەوە دوورە لە راستی و تەنھا پروپاگەندەیە، چونکە ئێستا برا پێشمەرگەکانمان لە شەڕدان و ناکرێت من ئاهەنگ بگێڕم و دایكانیش لە شیوەندابن، بۆیە من ھیچ لەگەڵ ئەوە نیم، ئامادەش نیم ھیچ ئاھەنگێک بە بۆنەی نەورۆز بکەم".
لۆکە زاھیر خاوەن چەندین سروود و گۆرانی نیشتمانییە و یەکێک لە قوتابییەکانی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ