بەرهەمهێنانی 'Black Adam 2' هەڵوەشایەوە

09-08-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن دوەین جۆنسن 'Black Adam'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوەین جۆنسن، ئەکتەری ئەمریکی، رایگەیاند، بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی 'Black Adam' هەڵوەشایەوە و هۆکارەکەی بۆ "سەرکردایەتیی نوێ" لە کۆمپانیای 'دی سی' گەڕاندەوە کە پلانی بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمەکەیان رەتکردووەتەوە.
 
جۆنسن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ناتوانێت لە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم بەرهەمە تێبگات، چونکە کارەکتەری فیلمەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری دروستکرد.
 
چیرۆکی فیلمەکە لە چیرۆکی ئەنیمەیشنی 'Black Adam' وەرگیراوە و باس لە کارەکتەری بلاک ئادەم دەکات کە لە دوای پێنج هەزار ساڵ، دووبارە دەرفەتی ژیانی پێدەدرێتەوە. 
 
بەشی یەکەمی فیلمەکە لە 2022 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 393 ملیۆن و 252 هەزار دۆلار بووە و بودجەی بەرهەمهێنانی 195 ملیۆن دۆلار بووە.
 
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای 'وۆرنەر برۆس' و 'دی سی کۆمێکس'ـە و بودجەی بەرهەمهێنانی195  ملیۆن دۆلارە، تێیدا دوەین جۆنسن رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت کە رۆڵی کارەکتەری بلاک ئادەمە و هێزێکی لە رادەبەدەر و توانای فڕینی هەیە.
 
'Black Adam' لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و فەنتازییەکانە و لە دەرهێنانی جەوما کۆلێت سیرایە، جگە لە جۆنسن، هەریەک لە سارە شاهی و پرێس برۆسنەن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
  
دوەین جۆنسن، یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی زۆرانبازی بووە لە جیهانەدا، دواتر رووی لە سینەما کردووە، وەک ئەکتەرێک داهاتی فیلمەکانی لە ئەمریکای باکوور زیاتر لە سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە و داهاتیان لە سەرانسەری جیهاندا 10 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
 
جۆنسن، یەکێک لەو ئەکتەرانەیە کە زۆرترین کرێ بۆ رۆڵگێڕان لە فیلمدا وەردەگرێت و چەند ساڵێک لە ریزبەندی یەکەمدا لیستی ئەو هونەرمەندانەدا بوو کە زۆرترین کرێ بۆ کارکردنیان دەگێڕن.
 
یەکەم دەرکەوتنی جۆنسن لە سینەمادا، لە 2002 بوو لە فیلمی سینەمایی 'The Scorpion King'، دواتر لە 2007 لە فیلمی 'The Game Plan' و 2010 لە فیلمی 'Tooth Fairy' ناوبانگی پەیداکرد.
 
جۆنسن، لە 2016 و 2019 وەک یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهان ناسێندرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەڤەری پۆدکاستی "دەنگێن ڤیانێ"

دەنگبێژ تەها بۆزدەمیر: لەنێو ماڵباتەکەمدا تەنیا دایکم بە کوردی قسەی دەکرد

دەنگبێژ تەها بۆزدەمیر خەڵکی ناوچەی شاخێی شاری وانی باکووری کوردستانە، یەکێکە لە دەنگبێژە دیارەکانی باکووری کوردستان، هەرچەندە لە ماڵباتێک پەروەردە بووە، جگە لە دایکی هەموو ئەندامانی دیکەی ماڵباتەکەی بە تورکی قسەیان کردووە، بەڵام ئێستا بووەتە دەنگبێژێکی دیاری باکووری کوردستان.