چۆپی بەرهەمێک بەبۆنەی جەژن بڵاودەکاتەوە

09-04-2024
پەسار فایەق
چۆپی بەرهەمێک نوێ بڵاودەکاتەوە
چۆپی بەرهەمێک نوێ بڵاودەکاتەوە
نیشانەکردن چۆپی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

"جوانترین چاو" ناوی نوێترین ڤیدیۆکلیپی هونەرمەند چۆپییە و بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پێشکێش بە هەوادارانی دەکات.
 
ئەم بەرهەمە لە ئاوازی فۆلکۆرە، بەشێک لە هۆنراوەکەی لەلایەن ئیحسان فەتاح نووسراوە و بەشێکی فۆلکلۆرە، دابەشکردنی میوزیک لەلایەن پێشکار سەلتە و هاوژین کۆژین لە ستۆدیۆی زانا عەبدوڵڵاهی کراوە، کاری دەنگ و میکس و ماستەرینگی لەلایەن عەلی شەریفزادە کراوە.
 
کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لەلایەن محەممەد سیسکۆ کراوە، وەزیر خالید کاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجامداوە و بەرهەمی چۆپی پڕۆدەکشنە و لە کەناڵی تایبەتی چۆپ لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
لەم بەرهەمە شاد و هەڵپەڕکێیەدا، چۆپی بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەوێت سەما و هەڵپەڕکێی کوردی دەکات.
 
هونەرمەند چۆپی، دوایین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "ویژدان" لە نیسانی 2023 بڵاوکردوەوە کە بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو بەرهەمهێنرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە