بیگ سام ئەستێرە نوێیەکەی فەڵەستین ئاهەنگێک لە هەولێر سازدەکات

08-04-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن بیگ سام
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بیگ سام ئەستێرەیەکی نوێیە لە جیهانی میوزیکی هیپ هۆپدا و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگیی زۆری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا بەدەستهیناوە و ئاهەنگی زۆری سازکردووە، وێستگەی داهاتووی هەولێرە.
 
بەها تەوالبە، خاوەنی کۆمپانیای (BMT)، بە رووداوی راگەیاند، بۆ یەکەمجار ئاهەنگێک بۆ بیگ سام لە هەولێر ساز دەکات و ئاهەنگەکە لە 25ـی نیسانی 2025 بەڕێوەدەچێت و چەند بەرهەمێکی پێشکێش بە هەودارانی دەکات.
 
ئەو راپەرە گەنجە فەڵەستینییە ناوی تەواوی  سام سوانە و لە نێو هەوادارانیدا بە بیگ سام دەناسرێت، بەرهەمەکانی بە ملیۆنان بینەر و بیسەریان هەیە.
 
یەکێک لە بەهێزترین بەرهەمەکانی بیگ سام بەناوی "ما بتهون"ـە کە بەر لە چوار ساڵ بڵاوکرایەوە و زیاتر لە 100 ملیۆن بیسەری لە یوتیوب هەیە، هەروەها ڤیدیۆکلیپی "واسی" کە زیاتر 74 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەیە.
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە