Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاتی راگەیاندنی ئەکتەرە بەربژێرەکان بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەر. لۆس ئەنجلس.

کاتی راگەیاندنی ئەکتەرە بەربژێرەکان بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەر. لۆس ئەنجلس.

کولتوور 08-01-2026

لیستی بەربژێرکراوانی خەڵاتی ئەکتەران بڵاوکرایەوە و فیلمێک ریکۆرد دەشکێنێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەسار فایەق

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

پەسار فایەق

رۆژی بڵاوکردنەوە

08-01-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باران حەکیمی گۆرانیی (دڵ)ی بڵاوکردەوە
کولتوور 31-05-2026

باران حەکیمی گۆرانیی (دڵ)ی بڵاوکردەوە

یەکەم ناوەندی دۆبلاژکردنی بەرهەمی سینەمایی بۆ زمانی کوردی لە قامشلۆ کرایەوە
کولتوور 31-05-2026

یەکەم ناوەندی دۆبلاژکردنی بەرهەمی سینەمایی بۆ زمانی کوردی لە قامشلۆ کرایەوە

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە
کولتوور 29-05-2026

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە


رووداو دیجیتاڵ

فیلمی (One Battle After Another) لە دەرهێنانی پۆڵ تۆماس ئاندەرسن، بە بەدەستهێنانی حەوت بەربژێربوون، ریکۆردێکی مێژوویی لە خەڵاتەکانی ساڵانەی ئەکتەران تۆمارکرد.
 
رۆژی چوارشەممە، بەربژێرانی خەڵاتەکانی ئەکتەران راگەیێندران کە لەلایەن سەندیکای ئەکتەرانی شاشە و فیدراسیۆنی هونەرمەندانی تەلەڤزیۆن و رادیۆ (SAG-AFTRA) دەبەخشرێت. 
 
لە مێژووی 31 ساڵەی ئەم خەڵاتانەدا، پێشتر هیچ فیلمێک نەیتوانیبوو زیاتر لە پێنج بەربژێربوون بەدەستبهێنێت، بەڵام فیلمە نوێیەکەی ئاندەرسۆن حەوت جار ناوی لە لیستەکاندا هات.
 
جگە لە بەربژێربوونی بۆ خەڵاتی باشترین دەستەی نواندن کە باڵاترین خەڵاتی سەندیکاکەیە، چەندین بەربژێربوونی دیکەیان بۆ ئەکتەران: لیۆناردۆ دیکاپریۆ، چەیس ئینفینیتی، تەیانا تایلۆر، شۆن پێن، بێنیسیۆ دێل تۆرۆ و تیمی نمایشە مەترسیدارەکانی فیلمەکە بەدەستهێنا.
 
پێنج بەربژێرە سەرەکییەکەی بەشی باشترین دەستەی نواندن بریتین لە فیلمەکانی: (One Battle After Another), (Sinners), (Hamnet), (Marty Supreme, Frankenstein). 
 
بەپێی ئامارەکان، بەدەستهێنانی بەربژێربوون لەم بەشەدا مەرجێکی سەرەکییە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلم لە ئۆسکار، چونکە لە سێ دەیەی رابردوودا تەنیا چوار فیلم توانیویانە بەبێ بەربژێربوون لەم خەڵاتەکە، ئۆسکاری باشترین فیلم ببەنەوە.
 
بەربژێرەکان لە لۆس ئەنجلس لەلایەن هەردوو ئەکتەر جانێل جەیمس و کۆنۆر ستۆری ناسێندران. لیستە سەرەکییەکانیش بەم شێوەیەن:
 
باشترین ئەکتەری پیاو: لیۆناردۆ دیکاپریۆ، تیمۆسی شالامێ، مایکل بی جۆردن، ئیسان هۆک و جێسی پلیمۆنس. باشترین ئەکتەری ژن: چەیس ئینفینیتی، جێسی بەکڵی، رۆز بێرن، کەیت هەدسن و ئێما ستۆن.
 
لە بەشی ئەکتەری پاڵپشتی پیاودا، هەریەکە لە بێنیسیۆ دێل تۆرۆ، شۆن پێن، مایڵز کانتۆن، جەیکۆب ئێلۆردی و پۆڵ مێسکاڵ بەربژێر کراون. بۆ خەڵاتی ئەکتەری پاڵپشتی ژنیش، تەیانا تایلۆر، وونمی موساکو، ئاریانا گراندێ، ئیمی مادیگان و ئۆدیسا ئەزیۆن کێبڕکێ دەکەن.
 
فیلمی نەرویجی (Sentimental Value) لە لیستی بەربژێرەکان دوورخرایەوە، لەکاتێکدا رێناتە رێینسڤێ و ستێلان سکارسگارد بە بەربژێری بەهێز بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە دادەندران.
 
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەکتەران لە رۆژی یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، لە هۆڵی شاین لە لۆس ئەنجلس بەڕێوەدەچێت و بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە سەکۆی نێتفلێکسەوە پەخش دەکرێت. بڕیارە لەو شەوەدا خەڵاتی دەستکەوتی تەمەن ببەخشرێتە  هاریسن فۆرد، ئەکتەری ناوداری جیهانی.