لە هەولێر کۆنسێرتی ئەمین بانی بەڕێوەدەچێت و بە کوردی گۆرانی دەڵێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئەمین بانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە سبەی دووشەممە، کۆنسێرتێک بۆ ئەمین بانی، هونەرمەندی فارس لە هەولێر سازبکرێت و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش بە هەوادارانی دەکات، گۆرانییەکیش بە کوردی دەڵێت.
 
ئەمین بانی، لە ڤیدیۆیەکدا تایبەت بە کۆنسێرتەکەی لە هەولێر، دەڵێت: "سڵاو لە خەڵکی باشی کوردستان، پەنا بەخوا ئەم دووشەممەیە لە شاری هەولێر دەتانبینم، پەنا بەخوا شەوێکی خۆشمان پێکەوە هەبێت". لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا دەڵێت: "بژی کورد، بژی کوردستان".
 
وائل ئەحمەد، رێکخەری کۆنسیرتەکە بە رووداوی راگەیاند، سبەی دووشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2024، کۆنسێرتێک بۆ ئەمین بانی، هونەرمەندی فارس لە هەولێر ساز دەکەن.
 
هەروەها ڤیدیۆیەکی دیکەی لە کاتی پرۆڤەکردن بۆ کۆنسێرتەکە بڵاوکردووەتەوە و بە کوردی گۆرانی دەڵێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کۆنسێرتەکەدا ئەمین بانی گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش بە هەوادارانی دەکات و گۆرانییەکی کوردیش دەڵێتەوە.
 
لە 21ـی ئەیلوولی 2023 ئەو هونەرمەندە ئێرانییە کۆنسێرتێکی لە سلێمانی سازکرد.
 
ئەمین بانی لە 1984 لە ئیسفەهانی ئێران لەدایکبووە، گۆرانیبێژی پۆپە، لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە خولیای بۆ میوزیک و گۆرانی هەبووە، لە رێگەی بەرهەمێکی ئاینییەوە کە بە مۆبایل وێنەگیرابوو ناوبانگی پەیداکرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، "چە کردی" یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانیەتی.
 

کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە