بەهۆی فیلمی 'Barbie' بۆیاخی پەمەیی لە جیهاندا کەمیکردووە

06-06-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن 'Barbie'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جیهانی 'Barbie' پڕە لە رەنگی پەمەیی، هەر لە رەنگی جلوبەرگییەوە بگرە، تاوەکو کەرستە تایبەتەکانی و ناو ماڵەکەی، فیلمێک لەبارەی ئەو کارەکتەرە، کێشەی دروستکردووە و بۆیاخی پەمەیی لە جیهاندا کەمیکردووە.
 
بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە ئاماژەی بۆ ئەوە دەکەن، زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی رەنگی پەمەیی لە فیلمەکەدا کراوە، بۆ ئەوەی جیهانی باربی بە شێوەیەکی دروست بخەنەڕوو.
 
بۆ وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە سینەماییە، داوای بڕێکی زۆر بۆیاخی پەمەیی کراوە و بەهۆیەوە بۆیاخی رەنگی پەمەیی لە جیهاندا کەمیکردووە.
 
سارە گرینوود، دیزاینەرەی فیلمەکە کە بەربژێری شەش خەڵاتی ئۆسکار بووە؛ دەڵێت، جگە لە رەنگی ماڵی باربی، شەقام و کەرستەی دیکەیان لە دەرەوەی ماڵەکەیشی بە رەنگی پەمەیی رازاندووەتەوە. 
 
گرێتا گەوریگ، دەرهێنەری فیلمەکە، رایگەیاند، فیلمەکە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بۆیاخی پەمەیی لە جیهاندا، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕێکی زۆر لەم بۆیاخیان دەستەبەر کردووە بۆ ئەوەی فیلمەکە بە شێوەی خوازراو بەرهەم بهێنن.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی Greta Gerwigیە و هەریەک لە Margot Robbie، Ryan Goslingو Dua Lipa رۆڵی تێدا دەگێڕن.
 
باربی، بووکەڵەیەکی بواری مۆدەیە و لەلایەن کۆمپانیای ماتێل بۆ یارییەکان دروستکراوە، لە مانگی ئازاری 1959 خراوەتە بازاڕەوە، رۆس هاندلەر، ژنە بازرگانی ئەمریکی دیزاینیکردووە و بیرۆکەکەی لە بووکەڵەی بیڵد لیلی وەرگیراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە