کۆمەڵە چیرۆکی 'درووشمی شار' وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی

07-03-2023
شەنگە ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کتێبی "درووشمی شار" کە لە کۆمەڵێک چیرۆک پێکدێت، وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی و وەرگێڕەکەی دەڵێت، "نێوەڕۆکەکەی تێگەیشتنە لە کوولتور و ترادیسیۆنی ئەڵمانی لە قۆناخە جیاوازەکان." 
 
ئەمڕۆ دووشەممە 6-3-2023، باهۆز مستەفا، نووسەر و وەرگێڕ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: رۆژی چوارشەممە 08-03-2023 کتێبی درووشمی شار لە پێشانگەی کتێب دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران کە لە 2013 لاپەڕە پێکهاتووە، "نێوەڕۆکەکەی باس لە کوولتور و ترادیسیۆنی ئەڵمانی لە قۆناخە جیاوازەکان دەکات و لە زمانی یەکەمەوە (ئەڵمانی) وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی." 
 
باهۆز مستەفا گوتی: ئەو پڕۆژەیە دوای پڕۆژی ئەنتۆلۆژیای شیعری ئەڵمانی دێت، کە هەڵبژاردەیەک بوو لە شیعری شاعیرانی ئەڵمانی. ئەم کتێبەش (دروشمی شار)، راستەوخۆ لە زمانی یەکەمەوە واتە لە زمانی نووسەرەوە بۆ خۆێنەری کورد وەرگێڕدراوە، هەوڵدراوە سوود لە نموونەی سەردەم و رێبازی لێکجیا وەربگیرێت. 
 
باهۆز مستەفا، ساڵی 2005 یەكەم کتێبی کە رۆمانێک بوو بەناوی "داستانی سەفەر" بڵاوكردووەتەوە، دواتر چەندین كتێبی دیكەی چاپ و بڵاوكردوونەتەوە بە ناوەكانی، هونەر و ژیان، ئەڵمانیا، ئێرە رۆمانە، هەڵبژاردەیەک لە شیعری شاعیرانی هەولێر، فریشتەی دۆزەخ و وێستگەی میترۆ 22 ساڵ چاوەڕوانی.
 
دروشمی شار، لە چەندین چیرۆک پێکهاتووە کە بەرهەمی 16 چیرۆکنووسی ئەڵمانین، ناوی کتێبەکەش لە ناوی چیرۆکێکی کورتەچیرۆکنووس و رۆماننووسی ئەڵمانی فرانتس کافکا وەرگیراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە