وێنەگرتنی دوایین وەرزی 'Outlander' کۆتاییهات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن "Outlander"
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وێنەگرتنی وەرزی هەشتەم و کۆتایی زنجیرەی "Outlander" کۆتاییهات و وێنەی دوایین رۆژی وێنەگرتنی زنجیرەکە بڵاوکرایەوە.
 
زنجیرەکە لە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاودەکرێتەوە و رووداوەکانی لە دوو سەردەمی جیاوازدا لە 1743 و 1945 روودەدەن، و لەبارەی پەرستارێکە کە لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەم، لەگەڵ هاوژینەکە بۆ پشوو دەچێتە سکۆتلەند، بەڵام بەهۆی دەستکاریکردنی بەردێکەوە؛ لە هۆش خۆی دەچێت و خۆی لە نێو 1743ـدا دەبینێتەوە.
 
"Outlander" چیرۆکێکی داستانییە، مێژوو و سەرکێشی لەخۆدەگرێت، جگە لە مژاری گەشتکردن لە رێگەی کات، جەنگ، خیانەت و توندوتیژی.
 
بەهۆی پێشوازی بینەران لە وەرزی یەکەمی زنجیرەکە، بڕیاری بەرهەمهێنانی وەرزی دووەم درا، دواتر وەرز دوای وەرز بینەری لە زیادبووندا بوو، بەرهەمهێنەرانی بڕیاریانداوە، وەرزی هەشتەم دوایین وەرزی بەرهەمەکە بێت و چیرۆکەکە کۆتایی بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە