لە پێشانگەیەکدا پەیوەندی نێوان ژن و سرووشت خرایەڕوو

01-12-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
شێوەکار کوردستان ئەحمەد
شێوەکار کوردستان ئەحمەد
نیشانەکردن کوردستان ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پێشانگەیەکی شێوەکاریدا لە هەولێر، پەیوەندی نێوان ژن و سرووشت خرایەڕوو، ئەویش لە چوارچێوەی پێشانگەی تایبەتیی شێوەکار کوردستان ئەحمەد بوو.
 
پێشانگەکە بە ناونیشانی "خەون"ـە، ئێوارەی شەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2024 لە گەلەری فرێمینگ کرایەوە و یەک هەفتە بەردەوام دەبێت.
 
چالاکییە هونەرییەکە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی هێلان کرایەوە کە لەلایەن پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی و گەلەری سێڤ کرایەوە.
 
کوردستان ئەحمەد، بە رووداوی راگەیاند، پێشانگەکەی لەبارەی ژنە و لە پڕۆژەی داهاتوویدا دەیەوێت کار لەسەر ژن لە کۆمەڵگدا بکات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمە یەکەم پێشانگەی تایبەتییەتی، بەڵام پێشتر لە 40 پێشانگەی هاوبەشدا بەشداربووە.
 
"هێلان" پڕۆژەیەکی هونەرییە و ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە و گرنگی بە چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان لە کوردستان دەدات، بە تایبەت کە لەلایەن هونەرمەندان و بەهرەمەندانی گەنج پێشکێش دەکرێن و چالاکییەکانی لە یەکێک لە خانووە کۆنەکانی دەورووبەری قەڵای هەولێر سازدەکرێن کە بارەگای فێرگەی فرێمینگە.
 
هەفتانە لە پڕۆژەکەدا چالاکی وەک پێشانگەی شێوکاری و کۆنسێرت پێشکێش دەکرێن و چالاکییەکان لە نێو فێرگەی فرێمینگ بەڕێوەدەچن.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لە سینەماکانی شاری دۆنگوان لە باشووری چین

لە 2024 داهاتی فیلمەکان لە چین بە بەراورد لەگەڵ 2023 کەمیکردووە

بەپێی ئەو داتا و زانیارییە فەرمییانەی لەبارەی سینەما لە چین بڵاوکراونەتەوە، داهاتی فیلم لە سینەماکاندا لە 2024 کەمیکردووە، بەمەش زیانی بە پیشەسازی سینەمای ناوخۆیی ئەو وڵاتە گەیاندووە.