کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەرلەمانی بەریتانیا

پەرلەمانی بەریتانیا

جیهان

گرووپێکی پەرلەمانیی بەریتانیا: بڕیارەکانی بەغدا مەترسیی پێکدادان دروست دەکەن

هەکار عەلی

هەکار عەلی

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت
جیهان26-11-2026

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت

لە ئەڵمانیادا کەسێک بە تاوانی هێرشکردنە سەر هاونیشتمانییەکی کورد 10 ساڵ زیندانیکرا
جیهان26-11-2026

لە ئەڵمانیادا کەسێک بە تاوانی هێرشکردنە سەر هاونیشتمانییەکی کورد 10 ساڵ زیندانیکرا

گرووپێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا هۆشداری لەبارەی گرژییەکانی بەغدا و هەولێر دەدات
جیهان26-11-2026

گرووپێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا هۆشداری لەبارەی گرژییەکانی بەغدا و هەولێر دەدات

رووداو دیجیتاڵ


گرووپی پەرلەمانیی کاروباری کورد لە پەرلەمانی بەریتانیا نیگەرانیی خۆی لەبارەی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەردەبڕێت و دەڵێت، هەنگاوە تاکلایەنەکانی حکومەتی عێراق مەترسیی رووبەڕووبوونەوە دروست دەکەن و دەبێت کێشەکان بە گفتوگۆ و رێزگرتن لە دەستوور چارەسەر بکرێن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26-11-2026، گرووپی پەرلەمانیی کاروباری کورد کە نوێنەری پارتە جیاوازەکانی پەرلەمانی بەریتانیا لەخۆدەگرێت، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە فەرمانەکانی رۆژی 24ـی تشرینی دووەمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو کێڵگە نەوتییانەی لەژێر دەسەڵاتی ئەمنیی کورددان، لەگەڵ سنووردارکردنی هەناردەکردنی نەوت تەنیا لە رێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە.


لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارتە کوردستانییەکان ئەم رێکارانەیان رەتکردووەتەوە و ئەو زمانە تووندەشی لە راگەیاندنی بڕیارەکاندا بەکارهاتووە، مەترسیی پێکدادان و رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتووەتەوە."


پەرلەمانتارە بەریتانییەکان جەخت دەکەنەوە کە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەستووری ساڵی 2005 قەوارەیەکی فیدراڵیی دانپێدانراوە و کێشەکانی پەیوەست بە نەوت، داهات، گومرگ و دەروازە سنوورییەکان تەنیا بە گفتوگۆ و رێککەوتن چارەسەر دەبن. دەشڵێن: "بڕیاری تاکلایەنە و زمانی سەربازی درزەکان قووڵتر دەکەنەوە و ئەو سەقامگیرییە تێکدەدەن کە عێراق بە زەحمەت بەدەستیهێناوە."


هاوکات جۆن سلینگەر، پەرلەمانتاری پارتی کار لە پەرلەمانی بەریتانیا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هەڕەشە لەناکاو و بێپاساوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بە "جێگەی نیگەرانیی زۆر و داخێکی قووڵ" وەسف کرد و رایگەیاند، ئەو هەنگاوانە گومان دەخەنە سەر دەستووری فیدراڵیی ساڵی 2005 کە بە گشتپرسی پەسند کراوە و بنەمای فیدراڵی و مافەکانی کوردی تێدا چەسپێندراوە. سلینگەر جەختی کردەوە کە لە نیگەرانیی قووڵی هاوپەیمانەکانیان لە هەرێمی کوردستان تێدەگەن چونکە ئەم پرسە بۆ ئەوان "چارەنووسسازە"، بۆیە داوای گفتوگۆی دەستبەجێی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەن تەنیا لەسەر بنەمای دەستووری عێراق.


لەلایەکی دیکەوە، ئیبراهیم دۆغوش، دامەزرێنەری ناوەندی پێشکەوتنی کورد لە بەریتانیا، لە لێدوانێکدا بۆ نیاز مستەفا، ئیدیتۆر لە دێسکی ئینتەرناشناڵ لە بەشی ئینتەیکی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، پێویستە حکومەتی بەریتانیا هەژموونی دیپلۆماسیی خۆی بەکاربهێنێت بۆ هاندانی بەغدا تاوەکو بچێتە نێو گفتوگۆیەکی جیدی و بونیادنەر لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە روونی پشتیوانیی خۆی بۆ سیستەمی فیدراڵیی عێراق و پێگە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان نیشان بدات.


ئیبراهیم دۆغوش بە رووداوی گوت: "رێککەوتنێکی بەردەوام پێویستی بە پابەندبوونی تەواو بە دەستووری عێراق و بەرەوپێشچوون لە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکاندا هەیە، لەنێویاندا جێبەجێکردنی مادەی 140ـی تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان، پێگەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سیستەمی ئەمنیی عێراقدا و دەرکردنی یاسای فیدراڵیی نەوت و گاز."


دامەزرێنەری ناوەندی پێشکەوتنی کورد دەڵێت، هێزە فیدراڵییەکانی عێراق و پێشمەرگە پێویستیان بە ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری و هاوئاهەنگییە، بەتایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان، ئەگەر گرژییە سیاسییەکان متمانە لاواز بکەن و ئەو هاوئاهەنگییە تێکبدەن، داعش دەتوانێت بۆشاییەکان بقۆزێتەوە؛ بۆیە داوا لە وەزیرانی بەریتانیا دەکات دەستبەجێ لەگەڵ بەغدا و هەولێر بێنە سەر هێڵ، پشتیوانی لە خشتەیەکی کاتیی روون بۆ گفتوگۆکان بکەن و هانی هەردوو حکومەت بدەن پارێزگاری لە هاوئاهەنگییە ئەمنییەکانیان بکەن.


لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە هاوبەشیی مێژوویی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعشدا کراوە و هۆشداری دراوە کە ناسەقامگیریی ئێستا دەرفەت بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش دەڕەخسێنێت؛ بۆیە داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکەن رۆڵی نێوەندگیری بگێڕێت و ئاشکراشی دەکەن کە داوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ستیڤن داوتی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووە بۆ تاوتوێکردنی هەڵوێستی لەندەن لەسەر ئەم دۆخە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت
جیهان26-11-2026

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت

لە ئەڵمانیادا کەسێک بە تاوانی هێرشکردنە سەر هاونیشتمانییەکی کورد 10 ساڵ زیندانیکرا
جیهان26-11-2026

لە ئەڵمانیادا کەسێک بە تاوانی هێرشکردنە سەر هاونیشتمانییەکی کورد 10 ساڵ زیندانیکرا

گرووپێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا هۆشداری لەبارەی گرژییەکانی بەغدا و هەولێر دەدات
جیهان26-11-2026

گرووپێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا هۆشداری لەبارەی گرژییەکانی بەغدا و هەولێر دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە