کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مووشەکێکی (لۆنگ مارچ-2 ئێف) کە کەشتیی بۆشایی ئاسمانیی (شێنزۆ-24)ـی هەڵگرتووە بە تیمێکی دوو کەشتیوانی چینی و کەشتیوانێکی پاکستانییەوە، لە ناوەندی هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی جیوچوان لە شاری جیوچوان لە پارێزگای گانسوی باکووری رۆژئاوای چینەوە هەڵدەدرێت، رۆژی 25ـی تشرینی دووەمی 2026. وێنە: CNS / AFP

جیهان

چین کەشتیی شێنزۆ-24ـی بە سەرکەوتوویی هەڵدا بۆشایی ئاسمان

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دادگایەکی ئەمریکا هواویی بە دزینی نهێنیی بازرگانی تاوانبار کرد
جیهان25-11-2026

دادگایەکی ئەمریکا هواویی بە دزینی نهێنیی بازرگانی تاوانبار کرد

میدیای ئەمریکی: ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران دەکات
جیهان24-11-2026

میدیای ئەمریکی: ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران دەکات

سارکۆزی بە تۆمەتی پێدانی پارە بە شایەتحاڵانی دۆسیەکەى لەگەڵ هاوژینەکەی دادگایی دەکرێن
جیهان24-11-2026

سارکۆزی بە تۆمەتی پێدانی پارە بە شایەتحاڵانی دۆسیەکەى لەگەڵ هاوژینەکەی دادگایی دەکرێن

رووداو دیجیتاڵ

چین هەنگاوێکی مێژوویی دیکەی لە بەرنامەی بۆشایی ئاسمانیدا تۆمار کرد و کەشتیی بۆشایی ئاسمانیی (شێنزۆ-24)ـی رەوانەی خولگەی زەوی کرد. لەم گەشتەدا، بۆ یەکەمجار لە مێژووی بەرنامەی بۆشایی ئاسمانیی چیندا، کەشتیوانێکی بیانی کە خەڵکی پاکستانە یاوەریی دوو کەشتیوانی چینی دەکات بۆ گەیشتن بە وێستگەی بۆشایی ئاسمانیی (تیانگۆنگ).

کاژێر 08:18ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 25-11-2026 بە کاتی پەکین (03:18ـی بەیانی بە کاتی هەولێر)، مووشەکی لۆنگ مارچ لە ناوەندی هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی (جیوچوان) لە بیابانی گۆبی لە باکووری رۆژئاوای چینەوە هەڵدرایە ئاسمان.

نزیکەی 10 خولەک دوای هەڵدانی، کەشتییەکە بە سەرکەوتوویی لە مووشەکەکە جیا بووەوە و چووە نێو خولگەی دیاریکراوی خۆی.

دواتر لی بێنچی، بەرپرس لە ناوەندی جیوچوان سەرکەوتنی تەواوەتیی هەڵدانەکەی راگەیاند و گوتی: "بەپێی زانیارییەکانی فڕین و ناوەندی کۆنترۆڵی پەکین، مووشەکەکە کەشتیی شێنزۆ-24ـی بە وردی خستووەتە نێو خولگە و کەشتییەکە بە شێوەیەکی ئاسایی کار دەکات."

تیمی کەشتیی (شێنزۆ-24) لە سێ کەشتیوان پێکدێت: تانگ هۆنگبۆ: فەرماندەی گەشتەکە و فڕۆکەوانی کەشتییەکە؛ وو یی: ئەندازیاری گەشتەکە و محەممەد زیشان عەلی (تەمەن 40 ساڵ): فڕۆکەوان لە هێزی ئاسمانیی پاکستان و پسپۆڕی بار و تاقیکردنەوەکان، کە دەبێتە یەکەم کەشتیوانی بیانی لە مێژوودا بە کەشتییەکی چینی بفڕێت و بچێتە نێو وێستگەی تیانگۆنگ.

هەرچەندە زیشان عەلی یەکەم پاکستانی نییە دەچێتە بۆشایی ئاسمان—چونکە پێشتر لە تشرینی یەکەمی 2023ـدا (نامیرە سەلیم)ـی پاکستانی لە رێگەی گەشتێکی کۆمپانیای ڤێرجین گالاکتیکەوە چووبووە بۆشایی—بەڵام ئەمە یەکەم ئەرکی فەرمیی زانستییە بۆ وڵاتەکەی.

بەگوێرەی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی پاکستان، زیشان عەلی لە ماوەی مانەوەیدا کە نزیکەی پێنج رۆژ دەخایەنێت، چەند تاقیکردنەوەیەکی زانستی دەکات، لەوانە: چاندنی قەوزەی ورد وەک سەرچاوەیەکی خۆراک و ئۆکسجین بۆ گەشتەکانی داهاتوو، هەروەها تاقیکردنەوەی کاریگەریی بۆشایی ئاسمان لەسەر تۆوی کینوا.

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان پێشوازیی لەم گەشتە کرد و بە بەڵگەی "متمانەی ناوازە و برایەتیی بەردەوامی نێوان هەردوو وڵات" باسیکرد و گوتی: "دۆستایەتیی پاکستان و چین بەرزاییەکانی هیمالایا تێدەپەڕێنێت و دەگاتە بۆشایی ئاسمان."

دوای گەیشتنی بە وێستگەی تیانگۆنگ، تیمی شێنزۆ-24 لەگەڵ سێ کەشتیوانەکەی تیمی پێشوو (شێنزۆ-23) یەکدەگرنەوە کە لە مانگی ئایارەوە (زیاتر لە 180 رۆژە) لە بۆشایی ئاسمانن.

بەپێی پلانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی چین، کەشتیوانە پاکستانییەکە (زیشان عەلی) دوای تەواوکردنی ئەرکە کورتەکەی، لەگەڵ هەردوو کەشتیوانە چینییەکە (لای کا-یینگ و ژانگ ژیوان) بە کەشتیی (شێنزۆ-23) دەگەڕێنەوە سەر زەوی.

کەشتیوانی چینی (ژو یانگژو) لە وێستگەکەدا دەمێنێتەوە بۆ تەواوکردنی یەکەم مانەوەی تەواوی یەک ساڵە لە مێژووی چیندا (کە دوو هێندەی ماوەی ئاسایی گەشتەکانی پێشووە)، ئەمەش وەک تاقیکردنەوەیەکی گرنگ بۆ توانای بەرگەگرتنی مرۆڤ بەر لە ناردنی کەشتیوانان بۆ سەر مانگ پێش ساڵی 2030.

بابەتی پەیوەندیدار

دادگایەکی ئەمریکا هواویی بە دزینی نهێنیی بازرگانی تاوانبار کرد
جیهان25-11-2026

دادگایەکی ئەمریکا هواویی بە دزینی نهێنیی بازرگانی تاوانبار کرد

میدیای ئەمریکی: ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران دەکات
جیهان24-11-2026

میدیای ئەمریکی: ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران دەکات

سارکۆزی بە تۆمەتی پێدانی پارە بە شایەتحاڵانی دۆسیەکەى لەگەڵ هاوژینەکەی دادگایی دەکرێن
جیهان24-11-2026

سارکۆزی بە تۆمەتی پێدانی پارە بە شایەتحاڵانی دۆسیەکەى لەگەڵ هاوژینەکەی دادگایی دەکرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە