کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قوتابییەک لەنێو پۆل بە کوردی دەنووسێت. وێنەکە دروستکراوە و تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

قوتابییەک لەنێو پۆل بە کوردی دەنووسێت. وێنەکە دروستکراوە و تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

جیهان

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فەرەنسا بە گومانی دزەپێکردنی زانیاریی نهێنی بۆ پارتەکەی لوپێن، لێپرسینەوە لە بەرپرسێکی باڵا دەکات
جیهان20-11-2026

فەرەنسا بە گومانی دزەپێکردنی زانیاریی نهێنی بۆ پارتەکەی لوپێن، لێپرسینەوە لە بەرپرسێکی باڵا دەکات

بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسل لەسەر کۆمەڵێک بابەت رێککەوتن
جیهان20-11-2026

بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسل لەسەر کۆمەڵێک بابەت رێککەوتن

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە
جیهان20-11-2026

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە

رووداو دیجیتاڵ

لە فینلاند زیاتر لە 500 منداڵی کورد لە قوتابخانە فەرمییەکان وانەی زمانی کوردی دەخوێنن و ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی (دیاکورد) دەڵێ، لەو شارانەی ژمارەی منداڵانی کورد تێیاندا بەرزە، هەفتانە دوو کاژێر وانەی زمانی کوردی دەخوێندرێ. هاوکات بە گوێرەی نوێترین ئاماری دەستەی ئاماری فینلاند، زمانی کوردی لە ریزی 12 سەرەکیترین زمانەکانی دایکە لەو وڵاتە و ژمارەی کوردیزمانان گەیشتووەتە 18 هەزار و 460 کەس.

خوێندنی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی فینلاند

وڵات نەهری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی (دیاکورد) و بەڕێوەبەری پێشوو لە فیدراسیۆنی کوردانی فینلاند، بە نیاز مستەفا، ئیدیتۆر لە دێسکی نێودەوڵەتی لە بەشی ئینتەیکی تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە فینلاند یاسای پەروەردەی زمانی دایک هەیە و لەو قوتابخانانەی لەلایەن ژمارەیەکی دیاریکراوەوە داوای پەروەردەی زمانی دایکی تێدا کرابێت، دوو کاژێر لە هەفتەیەکدا وانەی زمانی دایک دەخوێندرێ."

وڵات نەهری ئاماژەی بەوە کرد، خوێندنی زمانی کوردی لە شارەکانی وەک هێلسینکی، ئێسپۆ، ڤانتا، تورکو، تامپێرێ و لاهتی هەیە کە ژمارەی منداڵانی کورد تێیاندا بەرزە و گوتی: "لە ساڵی 2025ـدا ژمارەی ئەو منداڵانەی وانەی کوردییان خوێندووە لە وەرزی بەهاردا 544 قوتابی و لە وەرزی زستاندا 535 قوتابی بووە."

ئەو بەرپرسەی (دیاکورد) نیگەرانیی خۆی لە کەمیی قوتابییانی شێوەزاری کورمانجی دەربڕی و بە رووداوی گوت: "لە ئامارەکاندا شێوەزارەکان جیا نەکراونەتەوە، بەڵام بە پێی زانیاریی خۆم، بەداخەوە ژمارەی خوێندکارانی شێوەزاری کورمانجی زۆر کەمە و رەنگە لە 20 کەس تێپەڕ نەکات. لەو شارانەی ئاماژەم پێکردن مامۆستای شێوەزاری سۆرانی هەن و وانەگوتنەوە بەو شێوەزارە لە ئاستێکی زۆر باشدایە."

هاندانی مامۆستایانی فینلاندی و کۆرسی رێکخراوە کوردییەکان

جگە لە قوتابخانە فەرمییەکان، نزیکەی 40 رێکخراوی کوردی لە بوارەکانی کولتوور، هونەر و وارەکانی دیکەدا لە فینلاند کار دەکەن و بەشێکیان کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردییان کردووەتەوە.

رەسووڵ خوڕەم، خوێندکاری بەکالۆریۆس لە زانکۆی میترۆپۆلیای هێلسینکی بە نیاز مستەفای راگەیاند: "لە فینلاند مامۆستاکان دەڵێن منداڵەکانتان فێری زمانی کوردی بکەن، چونکە هاوکار دەبێت لەوەی فێری زمانی فینلاندی ببن."

خوڕەم ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەیەک هاووڵاتییانی فینلاندیش هەن دەیانەوێ فێری زمانی کوردی بن و گوتی: "رێکخراوە کوردییەکان کۆرسی زمانی کوردی دەکەنەوە و زمانەکە فەرامۆش نەکراوە، بەڵام پێویستی بە کاری زیاترە."

بە گوتەی رەسووڵ خوڕەم، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و ناوەندی دیاسپۆرای کوردی لەسەر پرسی زمانی کوردی لەو وڵاتە کاریان کردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی نەبوونی خوێنەرەوە لە سێ ساڵی رابردوودا، کتێبخانەی رۆژهەڵاتی فینلاند ژمارەیەک کتێبی لابردووە.

ئاماری فەرمیی زمانی کوردی لە فینلاند

بە گوێرەی ئاماری فەرمیی دەستەی ئاماری فینلاند کە تایبەتە بە ساڵی 2025 و لە مانگی تشرینی دووەمدا بڵاوکراوەتەوە، زمانی کوردی لە ریزی 12 سەرەکیترین زمانەکانی دایکە لەو وڵاتە و 0.3٪ـی دانیشتووانی فینلاند پێکدەهێنن.

ریزبەندیی دانیشتووانی فینلاند بە گوێرەی زمانی دایک بۆ ساڵی 2025:

فینلاندی: 4،719،802 کەس (83.5٪)

سوێدی: 284,611 کەس (5٪)

رووسی: 102,618 کەس (1.8%)

ئیستۆنی: 48,495 کەس (0.9%)

ئۆکراینی: 46,696 کەس (0.8%)

عەرەبی: 44,696 کەس (0.8%)

ئینگلیزی: 39,100 کەس (0.7%)

سۆماڵی: 28,167 کەس (0.5%)

فارسی: 24,047 کەس (0.4%)

چینی: 20,320 کەس (0.4%)

ئەلبانی: 19,600 کەس (0.3%)

کوردی: 18,460 کەس (0.3%)

فینلاند سیستمێکی دیاریکراوی بۆ بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی هەیە و ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەمدا ئاماری دانیشتووان لەسەر بنەمای زمانی دایک بۆ ساڵی پێشتر بڵاودەکاتەوە.

لە ساڵی 1991ـدا تەنیا 294 کەس لە فینلاند زمانی دایکیان کوردی بووە، لە ساڵی 2000 ژمارەکە بووەتە 3,115 کەس، لە ساڵی 2013 گەیشتووەتە 10,075 کەس، لە ساڵی 2020 بووەتە 15,368 کەس و لە ساڵی 2025ـیشدا گەیشتووەتە 18,460 کەس.

بابەتی پەیوەندیدار

فەرەنسا بە گومانی دزەپێکردنی زانیاریی نهێنی بۆ پارتەکەی لوپێن، لێپرسینەوە لە بەرپرسێکی باڵا دەکات
جیهان20-11-2026

فەرەنسا بە گومانی دزەپێکردنی زانیاریی نهێنی بۆ پارتەکەی لوپێن، لێپرسینەوە لە بەرپرسێکی باڵا دەکات

بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسل لەسەر کۆمەڵێک بابەت رێککەوتن
جیهان20-11-2026

بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسل لەسەر کۆمەڵێک بابەت رێککەوتن

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە
جیهان20-11-2026

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە