کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسل لەسەر کۆمەڵێک بابەت رێککەوتن

هەکار عەلی

هەکار عەلی

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە
جیهان20-11-2026

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە

یونیسێف: ئەم ساڵ زیاتر لە 1100 منداڵ لە ئۆکراینا کوژراون یان بریندار بوون
جیهان20-11-2026

یونیسێف: ئەم ساڵ زیاتر لە 1100 منداڵ لە ئۆکراینا کوژراون یان بریندار بوون

راپۆرتێك: ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دەکەن
جیهان20-11-2026

راپۆرتێك: ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دەکەن


رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسڵ کۆبوونەوە، ئەوەش بە مەبەستی رێکخستنی پەیوەندییەکانیان. هەردوولا چەند رێککەوتنێکی بازرگانی و ئابوورییان راگەیاند، بەڵام جێبەجێکردنیان بەندە بەوەی ئایا بەریتانیا رازی دەبێت کرێی زانکۆ بۆ خوێندکارانی ئەورووپی کەم بکاتەوە یان نا.


ئەمڕۆ هەینی 20-11-2026 ئاندی بێرنەم، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە برۆکسل لەگەڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا کۆبووەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیار بە ئامانجی هاوئاهەنگی و پێکەوە کارکردن دران و چەند رێککەوتنێکیش کران، بەڵام یەکێتیی ئەورووپا مەرجی ئەوەی داناوە ئەگەر بەریتانیا کرێی خوێندنی زانکۆ بۆ خوێندکارانی ئەورووپی کەم نەکاتەوە، ئەوا رێککەوتنەکانی دیکەش جێبەجێ ناکرێن.


بازرگانیی خۆراک


هەردوولا لەسەر "خۆراک و خواردنەوە" رێککەوتن بۆ ئەوەی ئەو رۆتین و مامەڵە ئاڵۆزانە نەمێنن کە لە دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا، بازرگانییان قورس کردبوو.


بەپێی رێککەوتنەکە، چی دیکە لە سنوورەکان پشکنینی زۆر و بڕوانامەی تایبەت بۆ خۆراک و بەرهەمەکانی وەک پەنیر و گۆشت داوا ناکرێ.


لەندەن دەڵێ، ئەم کارە ساڵانە 5.1 ملیار پاوەند (6.1 ملیار یۆرۆ) قازانج بە ئابووریی بەریتانیا دەگەیێنێت.


ژینگە و کەشوهەوا


بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتن کە پێکەوە کار بکەن بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و گەرمبوونی زەوی.


بەپێی رێککەوتنەکە، کاتێک کاڵا لە نێوانیاندا دەفرۆشرێ، چی دیکە باجی زیادەی ژینگە ناخرێتە سەر کاڵاکان.


لەندەن دەڵێ، ئەم بڕیارە ساڵانە بە بڕی 3.8 ملیار پاوەند سوود بە ئابووریی بەریتانیا دەگەیەنێت و بایی 6.5 ملیار پاوەندیش ئاسن، ئەلەمنیۆم و کاڵای دیکەی بەریتانی لە باجی زیادە رزگار دەکات.


هاتووچۆی گەنجان و کرێی زانکۆ


یەکێتیی ئەورووپا داوا دەکات گەنجانی هەردوولا بتوانن بۆ سێ ساڵ لە وڵاتانی یەکدی بژین و خوێندکارانی ئەورووپایش بە هەمان کرێی کەمی خوێندکارانی بەریتانی لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە بخوێنن.


بەڵام حکومەتی بەریتانیا کە دەیەوێ ژمارەی هاووڵاتییانی دەرەوە کەم بکاتەوە، رازی نییە و هەردوولا بڕیاریان دا لە شەش مانگدا ئەم بابەتە یەکلایی بکەنەوە.


یەکێتیی ئەورووپا هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر ئەمە چارەسەر نەبێت، رێککەوتنەکانی دیکە جێبەجێ ناکرێن.


بازاڕی کارەبا


گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بەریتانیا لە بازاڕی کارەبای ئەورووپادا بەشدار بێت. پاڵپشتیکارانی ئەم هەنگاوە دەڵێن ئاسایشی وزە بەهێز دەکات و یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابەزاندنی نرخ.


پێنج وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا، لەنێویاندا ئەڵمانیا، هۆڵەندا و دانیمارک، پێیان وایە ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گۆڕینی ناوچەی دەریای باکوور بۆ "گەورەترین ناوەندی وزەی پاک لە جیهان" کە بە وزەی با کار دەکات، بەڵام رەنگە داوا لە بەریتانیا بکرێ پارەیەک وەک "کرێی بەشداریکردن" بدات بۆ ئەوەی یارمەتیی ناوچە هەژارەکانی ئەورووپای پێبدرێت.


پرسی کۆچبەران


هەردوولا بڕیاریان دا بەیەکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران و ناردنەوەیان.


ئەمە دوای ئەوە دێت کە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی "بە بایەخەوە" سەیری پلانی وڵاتانی ئەورووپا دەکات بۆ کردنەوەی کەمپ و ناوەند لە دەرەوەی ئەورووپا تاوەکو کۆچبەرانی بۆ بنێرن.


پێشتریش ئەڵمانیا، نەمسا، دانیمارک، یۆنان و هۆڵەندا بڕیاریان دابوو ناوەندێکی لەو شێوەیە لە رواندا بکەنەوە.


کڕینی کاڵای ئەورووپی


هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئاسایش و هاوکاریی ئابووری قسە بکەن. بەریتانیا نیگەرانی ئەوەی هەیە کە ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا کۆمپانیاکان ناچار بکات تەنیا ئۆتۆمبێل، چەک و کاڵای ئەورووپی بکڕن، ئەوا زیان بە کۆمپانیاکانی بەریتانیا دەگات.بەڵام هێشتا وڵاتانی ئەورووپا لەنێو خۆیاندا لەسەر ئەم بابەتە رێکنەکەوتوون.


ساڵی 2016 خەڵکی بەریتانیا لە گشتپرسییەکدا بە رێژەی 51.9٪ دەنگیان دا بە دەرچوون لە یەکێتیی ئەورووپا (برێگزیت). دوای چەندین ساڵ لە گفتوگۆی ئاڵۆز، بەریتانیا لە کانوونی دووەمی 2020 بە فەرمی لە یەکێتییەکە جیابووەوە و لە سەرەتای ساڵی 2021ـیشەوە لە بازاڕی هاوبەشی ئەورووپا هاتە دەرەوە.


ئەو جیابوونەوەیە بووەهۆی دروستبوونی بەربەستی گەورەی بازرگانی، دانانی پشکنینی تووند و گومرگ لە سنوورەکان، هەروەها قورسبوونی هاتووچۆی خەڵک و خوێندکاران لەنێوان بەریتانیا و 27 وڵاتەکەی یەکێتیی ئەورووپادا، کە زیانێکی زۆری بە ئابووری و بازرگانیی هەردوولا گەیاند. ئەم لووتکەیەش هەوڵێکی نوێی حکومەتی بەریتانیایە بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ برۆکسل.


بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە
جیهان20-11-2026

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە

یونیسێف: ئەم ساڵ زیاتر لە 1100 منداڵ لە ئۆکراینا کوژراون یان بریندار بوون
جیهان20-11-2026

یونیسێف: ئەم ساڵ زیاتر لە 1100 منداڵ لە ئۆکراینا کوژراون یان بریندار بوون

راپۆرتێك: ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دەکەن
جیهان20-11-2026

راپۆرتێك: ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە