کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بۆ رووداو: سەرەتا کۆچبەرە پیاوە سەڵتە رەتکراوەکان دەنێرینە رواندا

بژار زوبێر

بژار زوبێر

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر19-11-2026
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەی لووتکەی ترەمپ، پووتین و شی بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات
جیهان19-11-2026

کۆبوونەوەی لووتکەی ترەمپ، پووتین و شی بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات

بەریتانیا لەسەر کۆمەڵکوژیی رۆهینگیا: پاشکۆی سەربازیی میانمار دەردەکەین
جیهان19-11-2026

بەریتانیا لەسەر کۆمەڵکوژیی رۆهینگیا: پاشکۆی سەربازیی میانمار دەردەکەین

راپۆرتێک: چواریەکی جیهان لە ناوچەی شەڕدا دەژین
جیهان19-11-2026

راپۆرتێک: چواریەکی جیهان لە ناوچەی شەڕدا دەژین

رووداو دیجیتاڵ


وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لە وەڵامی پرسیارەکانی تۆڕی میدیایی رووداودا، وردەکاریی پلانی ناردنی کۆچبەرە رەتکراوەکان بۆ رواندا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بە هاوبەشی لەگەڵ چوار وڵاتی دیکەی ئەورووپی کاردەکەن تاوەکو لە ساڵی 2027ـدا یەکەمین کۆمەڵە کۆچبەر بگوازنەوە بۆ وڵاتە ئەفریقییەکە.


هۆڵەندا شانبەشانی ئەڵمانیا، دانیمارک، نەمسا و یۆنان، لە نێوەڕاستی ئەم مانگەدا هاوبەشیی خۆیان لەگەڵ رواندا راگەیاند. پڕۆژەکە بریتییە لە کردنەوەی ناوەندێکی کاتی لە رواندا بۆ ئەو کۆچبەرانەی مافی مانەوەیان لە یەکێتیی ئەورووپا نەماوە و ناتوانن یان نایانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتانی خۆیان. لەو ناوەندەدا مافی نیشتەجێبوون، کارکردن، خوێندن و خزمەتگوزاریی تەندروستی و یاساییان پێدەدرێت، یان دەتوانن دواتر بگەڕێنەوە وڵاتی بنەڕەتیی خۆیان یاخود بە رێگەی یاسایی بچنە وڵاتێکی دیکە.


وادەی دەستپێکردن


وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بە رووداوی راگەیاند، وڵاتەکەی ئامانجیەتی لە سەرەتای ساڵی 2027ـدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رواندا واژۆ بکات و هەر لەو ساڵەدا یەکەمین کاروانی کۆچبەران رەوانە بکات؛ بەڵام تاوەکو ئێستا بەرپرسان ژمارەیەکی دیاریکراویان بۆ ئەو کەسانە دانەناوە کە لە هۆڵەنداوە دەنێردرێن.


لە وەڵامی پرسیاری رووداودا سەبارەت بە ژمارەی هاووڵاتییانی عێراق، سووریا، تورکیا و ئێران لە هۆڵەندا و رێژەی ئەوانەی داواکاریی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا رایگەیاند کە هیچ ئامارێکی ئامادەکراو و وردیان لەو بارەیەوە لەبەردەستدا نییە.


کێ دەنێردرێتە رواندا؟


وەزارەتەکە روونیکردەوە، تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە یەکێک لەو پێنج وڵاتە ئەورووپییەدا ماونەتەوە و بڕیاری کۆتایی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرچووە. بەپێی یاساکانی یەکێتیی ئەورووپاش، منداڵان و مێرمنداڵانی بێسەرپەرشت بە هیچ شێوەیەک ناخرێنە نێو ئەم پلانەوە و پێش ناردنی هەر کەسێکیش هەڵسەنگاندنی تاکەکەسی بۆ دۆسیەکەی دەکرێت.


وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بە رووداوی راگەیاند: "لە قۆناخی یەکەمدا، لە کاتێکدا وڵاتان تاقیکردنەوە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن سیستمەکە چۆن کاردەکات، هۆڵەندا تەنیا پیاوە سەڵتە پێگەیشتووەکان دەنێرێت کە خەڵکی وڵاتانی دەوروبەری رواندان."


پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و رەخنەکان


سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، حکومەتی هۆڵەندا جەختی کردەوە کە رێکخراوێکی سەربەخۆی دەرەکی بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێکارەکان دادەنێن، هەروەها ئەمستردام دەیەوێت پەیماننامەیەکی دووقۆڵیی پابەندکەری یاسایی لەگەڵ رواندا واژۆ بکات تاوەکو پارێزگاریی تەواو لە مافی کۆچبەرەکان بکرێت و رێگە لە گەڕاندنەوەی زۆرەملێیان بۆ وڵاتانی نائارام بگیرێت.


ئەم پڕۆژەیە لە سەرەتادا بە شێوەیەکی تاقیکاری و سنووردار دەبێت و توانای لەخۆگرتنی نزیکەی 100 کەسی دەبێت لە یەک کاتدا لە هەر پێنج وڵاتە ئەورووپییەکەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پلانەکە رووبەڕووی رەخنەی تووندی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بووەتەوە.



دەقی پرسیار و وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداو و وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا


رووداو: هۆڵەندا بە نیازە چەند کۆچبەر بگوازێتەوە بۆ رواندا و چاوەڕوان دەکرێت کەی پرۆسەی گواستنەوەکە دەستپێبکات؟


وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا: بە نیازین لە سەرەتای ساڵی 2027ـدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رواندا واژۆ بکەین. ئامانجی گرووپە سەرەکییەکەی یەکێتیی ئەورووپا ئەوەیە یەکەمین پرۆسەی گواستنەوە بۆ رواندا لە ساڵی 2027ـدا بکرێت. لەم کاتەدا هیچ ژمارەیەکی دیاریکراومان بۆ کۆچبەران نییە.


رووداو: ئێستا بە شێوەیەکی جیا چەند هاووڵاتیی عێراقی، سووریایی، تورکیایی و ئێرانی لە هۆڵەندا نیشتەجێن؟


وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا: ئامار و داتایەکی گشتیمان لەبارەی ئەم ژمارانەوە لەبەردەستدا نییە.


رووداو: لە نێو ئەم هاووڵاتییانەدا، چەندیان داواکاری مافی پەنابەرین، چەندیان مافی پەنابەرێتی یان پاراستنی نێودەوڵەتییان پێدراوە و چەندیان داواکاریی پەنابەرییان بە شێوەی کۆتایی رەتکراوەتەوە؟


وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا: هیچ ئامارێکی دیاریکراومان لەبارەی ئەم ژمارانەوە نییە.


رووداو: ئایا هاووڵاتییانی ئەم چوار وڵاتە لەوانەیە بخرێنە نێو لیستی ئەوانەی دەنێردرێنە رواندا، ئەگەر مەرجەکانی پلانەکەیان تێدابێت؟


وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا: تەنیا ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە یەکێک لەو پێنج وڵاتە ئەندامەی یەکێتیی ئەورووپادا دەمێننەوە و بڕیاری گەڕاندنەوە یان دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرچووە، دەیانگرێتەوە. ئەمە بەو مانایەیە کە ئەوان مافی پەنابەری یان هیچ مافێکی دیکەی مانەوەیان لە یەکێتیی ئەورووپادا نییە.


بەگوێرەی رێنماییەکانی گەڕاندنەوە، منداڵان و مێرمنداڵانی بێسەرپەرشت لە گواستنەوە بۆ رواندا بەدەردەکرێن. وەک سەرجەم بڕیارەکانی دیکەی گەڕاندنەوە و دیپۆرتکردنەوە، پێش گواستنەوەی هەر کەسێک دەبێت هەمیشە هەڵسەنگاندنی تاکەکەسی بۆ دۆسیەکەی بکرێت.


لە قۆناخی سەرەتاییدا، لە کاتێکدا کار لەسەر تاقیکردنەوە و سەلماندنی سەرکەوتنی بیرۆکەکە دەکەین، هۆڵەندا تەنیا پیاوە سەڵتە پێگەیشتووەکان دەنێرێت کە خەڵکی هەمان ناوچەی رواندان.


رووداو: حکومەتی هۆڵەندا چ گەرەنتی و رێکارێک دەگرێتەبەر بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی مافەکانی مرۆڤی کۆچبەرە گوازراوەکان رێزی لێدەگیرێت و رووبەڕووی مەترسیی چەوساندنەوە یان گەڕاندنەوەی زۆرەملێ بۆ وڵاتانی خۆیان نابنەوە؟


وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا: ئێمە کار لەسەر سیستمی راپۆرتکردنی سەربەخۆ دەکەین بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە ئایا رێککەوتنەکان بە شێوەیەکی دروست و کاریگەر جێبەجێ دەکرێن یان نا؛ بێگومان چاودێریکردنەکە لەلایەن رێکخراوێکی سەربەخۆوە دەکرێت.


سەرەڕای ئەوەش، هۆڵەندا ئامانجیەتی پەیماننامەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ رواندا واژۆ بکات، جگە لە یاداشتە هاوبەشەکەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا. هەبوونی بنەمای پەیماننامە رێگە دەدات پابەندیی یاسایی بەسەر لایەنەکاندا بسەپێندرێت، بەمەش بناخەیەکی زۆر بەهێزتر لە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن دابین دەکات بۆ گەرەنتیکردنی مافەکانی مرۆڤی ئەو کەسانەی دۆسیەکە دەیانگرێتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەی لووتکەی ترەمپ، پووتین و شی بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات
جیهان19-11-2026

کۆبوونەوەی لووتکەی ترەمپ، پووتین و شی بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات

بەریتانیا لەسەر کۆمەڵکوژیی رۆهینگیا: پاشکۆی سەربازیی میانمار دەردەکەین
جیهان19-11-2026

بەریتانیا لەسەر کۆمەڵکوژیی رۆهینگیا: پاشکۆی سەربازیی میانمار دەردەکەین

راپۆرتێک: چواریەکی جیهان لە ناوچەی شەڕدا دەژین
جیهان19-11-2026

راپۆرتێک: چواریەکی جیهان لە ناوچەی شەڕدا دەژین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە