کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

لێکۆڵەرێکی باڵا: ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆنگرێس رۆڵی لە دیاریکردنی هاوکارییەکان بۆ کوردستان دەبێت

محەممەد رەحمان

محەممەد رەحمان

31-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحمان
محەممەد رەحمان31-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی پێشووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پەیمانگەی ئاشتیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس رۆڵی دەبێت لە دیاریکردنی ئەو هاوکارییە سەربازی و مرۆییانەی ساڵانە ئەمریکا پێشکێشی کوردستانی دەکات.

سەرهەنگ حەمەسەعید، لێکۆڵەری باڵا و بەرپرسی پێشووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پەیمانگەی ئاشتیی ئەمریکا  دەڵێت، بەپێی دەستوور، کۆنگرێس رۆڵی باڵای هەیە لە راگەیاندنی جەنگ، پەیوەندییەکانی دەرەوە و دیاریکردنی هاوکارییەکان بۆ ناوچەکانی وەک باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان.

بە گوتەی ئەو لێکۆڵەرە کوردە، هەرچەندە کۆنگرێس دەسەڵاتی پەسندکردنی بودجەی هاوکارییەکانی هەیە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێت ڤیتۆی بکات، بۆ تێپەڕاندنی ڤیتۆی سەرۆکیش پێویستە دوو لەسەر سێی ئەندامانی هەردوو ئەنجوومەنی کۆنگرێس دەنگی لەسەر بدەن.

سەبارەت بە بودجەی هاوکارییەکانی دەرەوە، حەمەسەعید ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بودجەیە بەشێکی زۆر بچووکی بودجەی گشتیی ئەمریکایە، بەڵام هەمیشە زۆرترین رەخنەی لێدەگیرێت، بەجۆرێک کە وێنەیەک بۆ خەڵکی ئەمریکا دروست بووە کە پارەیەکی زۆر لە دەرەوە خەرج دەکرێت.

سەبارەت بە کاریگەریی رەوەندی کوردی لەسەر هەڵبژاردنەکان، ئەو لێکۆڵەرە گوتی، "کورد دەتوانێت لەو ناوچانەی کە رێژەیان بەرچاوە، کاریگەر بێت لەوەی کە نوێنەرێکی دیموکرات یان کۆماری بچێتە ئەنجوومەنی نوێنەران،" بۆ نموونەش ئاماژەی بە کوردی شاری ناشڤیڵ کرد.

قسەکانی سەرهەنگ حەمەسەعید ئەمڕۆ هەینی، 30-10-2026، لە کاتی بەشداریکردنی بوو لە بەرنامەی (رێگەی کۆنگرێس( کە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن پێشکەشی کرد.

ئەو لێکۆڵەرە باسی لەوەش کرد کە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆ نێوخۆی وڵاتەکە و دەرەوەش گرنگن و بە "هەڵبژاردنێکی گرنگ لە مێژووی ئەمریکادا" وەسفی کرد، چونکە لە کاتێکدایە کە پرۆسەی دیموکراسی لە جیهاندا لە پاشەکشەدایە.

سەبارەت بە سیناریۆکانی دوای هەڵبژاردن، سەرهەنگ حەمەسەعید سێ ئەگەری خستەڕوو: یەکەم، مانەوەی دۆخەکە وەک خۆی کە کۆمارییەکان کۆشکی سپی و هەردوو ئەنجوومەنی کۆنگرێسیان بەدەستەوەیە. دووەم، دیموکراتەکان ئەنجوومەنی نوێنەران ببەنەوە. سێیەم، دیموکراتەکان هەردوو ئەنجوومەنەکە ببەنەوە.

ئەو لێکۆڵەرە باسی لەوەشکرد، ئەگەر دیموکراتەکان ئەنجوومەنی نوێنەران ببەنەوە، کۆمەڵێک دەسەڵاتیان دەبێت لە "هێواشکردنەوەی" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام ناتوانن لە هەموو پرسێکدا رایبگرن.

بەرپرسی پێشووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پەیمانگەی ئاشتیی ئەمریکا  گوتیشی، "ئەگەر دیموکراتەکان بتوانن لانیکەم زۆرینەیەکی کەمیش لە کۆنگرێس بەدەستبهێنن، دەتوانن گوشار لەسەر پارتی دەسەڵاتدار دروست بکەن بۆ دانوستاندن لەسەر زۆر پرس."

لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو لێکۆڵەرە پێیوایە کە ئیدارەی ئێستا کەمتر پشتی بە "هێزی نەرم" بەستووە و زیاتر ئامرازەکانی دیکەی بەکارهێناوە، ئەمەش جیاوازیی لە نێوان گوتار و کرداری ئەمریکا دروستکردووە.

لەبارەی ستراتیژی "ئاشتی لە رێگەی هێزەوە"، سەرهەنف حەمەسەعید گوتی، هەرچەندە ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە ئاشتی لە رێگەی بەهێزبوونەوە بەدیدێت، بەڵام کردەوەکانی ئیدارەی ترەمپ زیاتر بەکارهێنانی راستەوخۆی هێز بووە، ئەمەش رەخنەی لێکەوتووەتەوە.

بە بڕوای سەرهەنگ حەمەسەعید، گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئێستا زیاتر لە جاران لەوە تێگەیشتوون کە "پێویستە خۆیان هەوڵبدەن و رێگەچارەیەکی نوێ بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان بدۆزنەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە