کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ

جیهان

ئەمریکا دەڵێ مۆسکۆیان لە هێرشێکی گەورە ئاگادار کردەووەتەوە

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

31-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد31-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ هۆشدارییەکی بەپەلەی ئەمنیی دایە بەرپرسانی رووسیا لەبارەی پلانی "پەلامارێکی تیرۆریستی" لە پایتەختی ئەو وڵاتە کە ئەگەری هەیە قوربانییەکی زۆری لێبکەوێتەوە. دەزگەی ئاسایشی فیدراڵیی رووسیاش (FSB) پشتڕاستی کردەوە، زانیارییەکانی لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە و رێکاری پێویستی گرتووەتەبەر.


رۆژی شەممە 31-10-2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە رووسیا لە راگەیێندراوێکی ئەمنیدا هۆشداری دا، "ئەمریکا زانیاریی باوەڕپێکراوی لەبەردەستدایە لەسەر هەڕەشەی رووداوێک کە لەوانەیە ببێتە هۆی کەوتنەوەی قوربانییەکی زۆر لە مۆزەخانە و پارکی تساریتسینۆ لە مۆسکۆ." 

باڵیۆزخانەکە داوای لە هاووڵاتییانی کرد بە تەواوی لەو ناوچەیە دووربکەونەوە و رایگەیاند، حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی رووسیا لە هاوئاهەنگیدایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هەڕەشەیە.

دوای هۆشدارییەکە، دەزگەی ئاسایشی فیدراڵیی رووسیا (FSB) بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند: "زانیاریمان لە هاوبەشە ئەمریکییەکانەوە پێگەیشتووە لەبارەی پلانی هێرشێکی تیرۆریستی لە مۆسکۆ و رێوشوێنی گونجاومان گرتووەتەبەر."

ئەم ئاگادارکردنەوەیە لە کاتێکدایە، لە 22ـی ئاداری ساڵی 2024ـیشدا، واشنتن بەرپرسانی مۆسکۆی لە ئەگەری "پەلامارێکی تیرۆریستی" ئاگادارکردەوە پێش ئەوەی هێرشەکەی هۆڵی (کرۆکۆس سیتی هۆڵ) لە مۆسکۆ رووبدات، کە بووە هۆی کوژرانی 145 کەس و برینداربوونی سەدانی دیکە، بەڵام لەو کاتەدا بەرپرسانی هەواڵگریی رووسیا زانیارییەکانی ئەمریکایان بە "زۆر گشتی" وەسف کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە