کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لایەنگرانی لیستی قوتابیان لە گۆڕەپانی سلاڤیجا لە بەلگراد گردبوونەتەوە و ئاهەنگی سەرکەوتنیان دەگێڕن، ئەوەش رۆژێک دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەکانی سربیا، 26ی تشرینی یەکەمی 2026.  وێنە: میلۆش میلانوڤیچ/ ئەی ئێف پی (MILOS MILANOVIC / AFP)

جیهان

بزووتنەوەی خوێندکارانی سربیا دوای بردنەوەی هەڵبژاردن، چاوی لە دەسەڵاتە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

26-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر26-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

رووداو دیجیتاڵ

لە سربیا، بزووتنەوەیەک کە لەلایەن خوێندکارانەوە سەرکردایەتی دەکرێت، توانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، ئەمەش ئەلێکساندەر ڤوچیچ، سەرۆکە تووندڕۆکەی ناچار کرد دۆڕانی خۆی قبووڵ بکات و دەستبەرداری کورسییەکەی ببێت.

ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی خوێندکاران ئەنجامی دوو ساڵ خۆپێشاندانی بەرفراوان بوو. خەڵکی سربیا لە گەندەڵی تووڕە بوون و ناڕەزایەتییەکان کاتێک تەقینەوە کە لە ساڵی 2024دا بەشێک لە سەربانی وێستگەی شەمەندەفەری شارۆچکەی (نۆڤی ساد) رووخا و 16 کەس گیانیان لەدەستدا. خەڵک حکومەتەکەی ڤوچیچیان بە بەرپرسی گەندەڵییەکە دەزانی، کە بووە هۆی گەورەترین خۆپێشاندان لەو وڵاتە لە دوای ساڵی 2000ـەوە.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکە چۆن بوو؟

• لیستی خوێندکاران: توانی 53%ـی دەنگەکان و 140 لە کۆی 250 کورسیی پەرلەمانی وڵاتەکە بەدەست بهێنێت.
• پارتی پێشکەوتنخوازی سربیای دەسەڵاتدار: بە سەرۆکایەتیی ڤوچیچ، تەنیا نزیکەی 39%ـی دەنگەکان و 103 کورسی بەدەست هێنا.

رێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردندا زۆر بەرز بوو و گەیشتە نزیکەی 70%, ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەی لە سیاسەتی سربیادا دروستکرد.

"خوێندکاران و هاووڵاتییان لە بێلگرادی پایتەخت بە ئاهەنگگێڕان و یاریی ئاگرین سەرکەوتنی خۆیان پیرۆز کرد"

کاردانەوەکان

خەڵکی شەقام: هاووڵاتییان و خوێندکاران رژانە سەر شەقامەکانی بێلگرادی پایتەخت و بە ئاهەنگگێڕان، لێدانی هۆڕنی ئۆتۆمبێل و یاریی ئاگرین، سەرکەوتنی خۆیان پیرۆز کرد و گوتیان بۆیان دەرکەوت کە سربیا دەتوانێت ببێتە وڵاتی دادپەروەری و ئازادی.

ڤوچیچ، سەرۆکی دەستلەکارکشاوە: ناچار بوو دوای تەنیا دوو کاژێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان، دۆڕانی خۆی رابگەیێنێت. ڤوچیچ کە لە ماوەی دەسەڵاتیدا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ رووسیادا هەبوو، وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە پشتگیریی ئەم "شۆڕشە"ی خوێندکارانیان کردووە.

ئاراستەی داهاتووی وڵات

لیستی خوێندکاران لە کەسانی شارەزا، ئەکادیمی و هونەرمەندان پێکدێت کە ئەزموونی سیاسیی پێشوویان نەبووە، بەڵام دروشمی سەرەکییان "بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی"یە. چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی نوێی خوێندکاران چاکسازی لە دەزگاکانی وڵاتدا بکات و سربیا زیاتر نزیک بکاتەوە لە بە ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا.

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە