رووداو دیجیتاڵ برێت مەکگورک، نێردەی پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە دوای بەڕێوەبردنی گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لە نیویۆرک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەرع بە روونی پابەندبوونی خۆی نیشانداوە کە فەرمانی ژمارە 13 بکاتە بەشێک لە دەستووری داهاتووی سووریا. مەکگورک، ئاماژەی بەوەشکرد، پرسیاری روون و راشکاوانەی لە شەرع کردووە سەبارەت بە بێبەریبوون لە رابردووە توندئاژۆییەکەی، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، "ئەو گوتی بەڕاستی نایەوێت باسی رابردوو بکات، بۆیە با ئامادەبووان خۆیان وەڵامەکان هەڵبسەنگێنن." سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، مەکگورک، کە پێشتر پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەو بارەیەوە بڵاوکردبووەوە، ئەو هەنگاوەی بە "پێشکەوتنێکی یەکلاکەرەوە" ناوبرد و گوتی، "ئەمە زۆر گرنگە بۆ داهاتووی کوردستان و داهاتووی هەرێمی کوردستان." نێردەکەی پێشووی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، "جیهان قەرزاری سوپاسگوزاریی پێشمەرگەیە،" و گوتی، "هەوڵ دەدەم ئەوەی پێشمەرگە لەو رۆژە زۆر سەختانەدا بۆ جیهانی کرد، بیر خەڵک بخەمەوە و هەرگیز نابێت لەبیری بکەین."
جیهان23-09-2026فەرمانگەی کۆچی سوێد بۆ رووداو: لە ساڵی 2025ـەوە تائێستا 269 سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان
جیهان23-09-2026سەرۆکی چین سەردانی ئەمریکا دەکات؛ کۆنگرێس لەبارەی ژیریی دەستکرد و هەڵوێستی ترەمپ دابەشبووە