رووداو دیجیتاڵ
رۆژی چوارشەممە 13-08-2026 بنکەی سەربازیی فۆرت هوود لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێکی هێرشبەری جۆری ئاپاچی کە بنکەکەی لە فۆرت هوودە، لە ناوچەی سالادۆ تێکشکا و پشتڕاستی دەکەینەوە، دوو سەرباز گیانیان لەدەستداوە." ئاماژەی بەوەش کردووە، کارمەندەکانیان لە شوێنی رووداوەکە ماونەتەوە و لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاریی ناوخۆیی لە هاوئاهەنگیدان.
راگەیێندراوەکە هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەرکی هێلیکۆپتەرەکە لە کاتی تێكشکانیدا نەخستووەتەڕوو، هاوکات بڵاوکردنەوەی ناسنامەی دوو سەربازەکەشی دواخستووە تاوەکو بەفەرمی کەسوکارەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئەم رووداوە نزیکەی دوو مانگ دوای ئەوە دێت کە فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی (بی-52)ـی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تێکشکا و بەهۆیەوە هەر هەشت سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستدا.


