رووداو دیجیتاڵ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان بەردەوامن لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران و تاوەکو 8ـی ئاب، ئاراستەی دەیان کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە. رۆژی شەممە 08-08-2026، سێنتکۆم لە ئێکس چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، دەریاوانەکانی ئەمریکا سەرقاڵی چاککردنەوە و ئامادەکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری سوپەر هۆرنێتن لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (ئەبراهام لینکن). فەرماندەییەکە رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ 8ـی ئاب، ئاراستەی 53 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە، دوو کەشتییان لەکار خستووە و هێزەکانیان چوونەتە سەر دوو کەشتیی دیکەش. لەلایەکی دیکەوە، سێنتکۆم روونیکردووەتەوە، گەمارۆکەیان رێگر نەبووە لە گەیاندنی یارمەتییەکان و سوپای ئەمریکا رێگەی بە زیاتر لە 30 کەشتی داوە بەنێو گەمارۆکەدا تێپەڕن، ئەوەش تەنیا بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مەبەست لەم کارە دڵنیابوونە لە ئامادەیی تەواوی هێزەکانیان بۆ بەردەوامیدان و سەپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
جیهان08-08-2026بەڕێوەبەری خەڵاتەکانی کان بۆ تەلەڤیزیۆن: رووداو لە سەری سەرەوەیە و لە ریزی کەناڵە جیهانییە یەکەمەکانە