رووداو دیجیتاڵ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ژمارە و ئامارە "راستەقینەکانی" راپرسییەکان لە باشترین ئاستی مێژووییدان و رەخنەی تووندی لە میدیاکان گرت بەوەی ئاماری ساختە بڵاودەکەنەوە. رۆژی دووشەممە 03-08-2026 ترەمپ لە ترووس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی پێگەی جەماوەریی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین دەستکەوت، لەوانە "گەورەترین کەمکردنەوەی باج و بەرزترین ئاستی دامەزراندن لە مێژوودا، گەورەترین وەبەرهێنانی دەرەکی لە ئەمریکا، بەتەواوی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و سەرکەوتنێکی گەورە لە ڤەنزوێلا." هەروەها وەک بەشێک لە دەسکەوتەکانی، ئاماژەی بە "داماڵینی چەکی ئەتۆمیی ئێران" و بەدەستهێنانی رێز و سەرکەوتنی بێپێشینە لە سەرتاسەری جیهاندا کرد. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ترەمپ داوای لە دەنگدەران کرد بڕوا بە ئامارە ساختەکانی راپرسییەکانی چەپی تووندڕۆ نەکەن و دیموکراتەکانی بە "گەندەڵ و وێرانکەری وڵات" وەسفکرد. هاوکات داوای کرد، بۆ مەزنی و گەورەیی ئەمریکا دەنگ بە کۆمارییەکان بدەن.
جیهان03-08-2026وەزارەتی دەرەوەی سوێد بۆ رووداو: باشبوونی دۆخ و گوزەرانی ئێزدییەکان بەندە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال