رووداو دیجیتاڵ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر کەناراوەکانی ویلایەتی چیاپاسی لە باشووری مەکسیک هەژاند؛ بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەکەشەوە، هۆشداریی دروستبوونی تسونامی لە ناوچەکەدا درا. بەگوێرەی زانیارییەکانی دامەزراوەی زەویناسیی ئەمریکا، چەقی بوومەلەرزەکە لە نزیک شاری پوێرتۆ مادێرۆی مەکسیک بووە و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتری زەویدا روویداوە. بەهۆی تووندیی بوومەلەرزەکەوە، باڵەخانەکان لە وڵاتی گواتیمالای دراوسێش بە تووندی لەرزیون. دوای بوومەلەرزەکە، سیستمی هۆشداریی تسونامیی ئەمریکا مەترسیی دروستبوونی شەپۆلی تسونامی بۆ ناوچەکە راگەیاند و داوای لە دانیشتووانی کەناراوەکان کرد وریای هەر گۆڕانکارییەکی کتوپڕی ئاستی ئاوی دەریا بن. هەروەها شایەتحاڵەکان لە وڵاتی ئێلسالڤادۆریش دەڵێن، هەستیان بە لەرزینەکە کردووە. تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
جیهان15-09-2026راپۆرتێک: کۆبوونەوەیەکی سەربازیی نهێنی لەنێوان ئیسرائیل، ئەمریکا و 8 وڵاتی عەرەبی کراوە
جیهان15-09-2026وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ رووداو: لەگەڵ بەرپرسانی بەرلین باسی مانەوەی هێزی ئەڵمانیا نەکراوە