رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە رێگەی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر، 108 ڤیزەی خوێندن و کاری بە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان داوە. لە بەغداش 115 ڤیزە بۆ هەمان مەبەست دراوە.
بەشی چاپەمەنی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە وەڵامی ئیمەیڵێکی کەهی مەحموود، ئیدیتۆر لە دێسکی ئینتەرناشناڵی تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند، لە نێوان مانگی کانوونی دووەم تاوەکو حوزەیرانی ئەمساڵ لە هەولێر و بەغدا 223 ڤیزەی خوێندن و کار دراون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لە کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر 108 ڤیزە پەسندکراون، لەوانە 18 ڤیزە بۆ خوێندنی باڵا (زانکۆ) و 90 ڤیزە بۆ مەبەستی کار و فێربوونی پیشەیی.
هەر بەپێی هەمان ئامار و لە هەمان ماوەدا 115 ڤیزە لە رێگەی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا 115 ڤیزە دراون، لەوانە 49 ڤیزە بۆ خوێندنی باڵا و 66 ڤیزە بۆ کار و فێربوونی پیشەیی.
سەبارەت بەوەی ڤیزەکان بۆ چ جۆرە پیشەیەک بووە، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە "دابەشکردنی ڤیزەکان بەپێی جۆری پیشە و رێژەی وردی داواکارانی هەرێمی کوردستان تۆمار ناکرێن."
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کارەکانی بەشی ڤیزە لە کونسوڵخانەی گشتیی هەولێر لە نێوان مانگەکانی ئادار تاوەکو حوزەیرانی ئەمساڵ، بەهۆی ئاڵۆزیی و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە شێوەیەکی "سنووردار" پێشکێش کراون.

.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)