Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تورکیا27-05-2026

گایەک لە ئیستەنبووڵ هێرش دەکاتە سەر سەرتاشخانەیەک

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی تورکیا: لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 13 هەزار کەس بریندار بوون
تورکیا28-05-2026

تەندروستیی تورکیا: لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 13 هەزار کەس بریندار بوون

کڵچدارئۆغڵو: درۆ و بوختان ناتوانن برایەتیمان تێکبدەن
تورکیا27-05-2026

کڵچدارئۆغڵو: درۆ و بوختان ناتوانن برایەتیمان تێکبدەن

ئۆزگور ئۆزەل: نیازی دامەزراندنی پارتێکی نوێم نییە و باشترە کۆنگرە ببەستین
تورکیا27-05-2026

ئۆزگور ئۆزەل: نیازی دامەزراندنی پارتێکی نوێم نییە و باشترە کۆنگرە ببەستین


رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕەکی حەمیدیەی سەر بە ناوچەی سوڵتانبەیلی لە شاری ئەستەنبووڵ، گایەک لە دەستی خاوەنەکەی رایکرد و دوای دروستکردنی پشێوی لە کۆڵانەکاندا، خۆی کرد بە ناو سەرتاشخانەیەکدا. ئەم رووداوەش ترسی گەورەی لەلایەن کڕیاران و کارمەندانی ناو سەرتاشخانەکە دروست کرد.


رەشید کۆنی، خاوەنی سەرتاشخانەکە گوتی، گایەکە لە گەڕەکەکەی خوارەوەیان هاتبوو: "من دانیشتبووم کاتێک هەڵیکوتایە سەر دووکانەکەمان. کڕیار و منداڵیشی لێبوون. بۆ ئەوەی منداڵەکە نەترسێ، خۆم بەسەریدا دا؛ بەو هۆیەوە پارچە شووشە چوو بە دەستەکانمدا. خێر و سەدەقەمان لەسەرە کە رزگارمان بووە، سوپاس بۆ خوا".

دوای دەرچوونی لە سەرتاشخانەکە، خەڵکی گەڕەکەکە بۆ جڵەوکردنی گایەکە چوونە سەر شەقام، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوو. لە کۆتاییدا، دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی شارەوانی، توانرا بە زەحمەت گایەکە جڵەو بکرێت و رادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی ئیستەنبووڵ ئاماری یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە، تێیدا 767 کەس بەهۆی رووداوەکانی پەیوەست بە سەربڕین و راکردنی ئاژەڵەکانەوە بریندار بوون. 

دیاردەی بەڕەڵابوونی ئاژەڵی قوربانی ساڵانە لە شارە گەورەکانی تورکیا دووبارە دەبێتەوە و زۆرجار زیانی مادی بە ئۆتۆمبێل و دووکانەکان دەگەیێنێت، ئەمەش وای کردووە شارەوانییەکان تیمە تایبەتەکانی گرتنی ئاژەڵ لە حاڵەتی ئامادەییدا بهێڵنەوە کە بە بەکارهێنانی دەرزی بێهۆشکەر کێشەکە چارەسەر دەکەن بۆ ئەوەی رێگری لە برینداربوونی زیاتری هاووڵاتییان بکەن.