رووداو دیجیتاڵ
، ئۆتۆمبێلێک لە ئامەدی باکووری کوردستان خۆی بە بارهەڵگرێکی بچووکدا کێشا و چووە ژێری. لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 17-11-2026 لە شارۆچکەی ئەرگانیی سەر بە پارێزگای ئامەد روویدا.
بەگوتەی شایەتحاڵان، ئۆتۆمبێلەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و لە دواوە خۆی بە بارهەڵگرێکی بچووکدا کێشاوە.
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی تەندروستیی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی و هێزەکانی ئاسایش رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
لە پشکنینی تیمەکانی تەندروستیدا دەرکەوت، عەزیزە کەکلیک (تەمەن 30 ساڵ) لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە؛ هەروەها (ئێ.ئو) و (ر.ک) کە لە رووداوەکەدا بریندار بوون، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
تەرمی عەزیزە کەکلیک رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.
پۆلیسی ئامەد دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 328 هەزار و 29 رووداوی هاتوچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە.
لەو رووداوانەدا 972 کەس گیانیان لەدەستداوە و 183 هەزار و 916 کەسیش بریندار بوون.


.jpg&w=3840&q=75)
