رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئەنجامی راپرسیی مانگی تشرینی دووەمی کۆمپانیای راپرسی (گێنار)ی تورکیا، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن لە تورکیا بکرێ، ئاکپارتی بە رێژەی 33.5% لە پلەی یەکەمدا دەبێ، پارتی نوێ بە 23.7% پلەی دووەم دەگرێ و دەم پارتیش بە 9.2% لە پلەی سێیەم دەبێ.
ئیحسان ئاکتاش، توێژەر و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە داتاکانی راپرسییەکەی راگەیاند و لەبارەی بەراوردکردنی راپرسییەکەی مانگی تشرینی دووەم لەگەڵ مانگی پێشتر رایگەیاند: "لە مانگی تشرینی دووەمدا هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی نەخشەی سیاسیدا رووی نەداوە."
بەپێی داتاکانی دوایین راپرسی ئەو کۆمپانیایە، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بکرێ، ئەنجام بەم جۆرە دەبێ:
• ئاکپارتی 33.5%
• پارتی نوێ 23.7%
• دەم پارتی 9.2%
• مەهەپە 8.0%
• جەهەپە 6.9٪
• ئیی پارتی 6.9%.
راپرسییەکە لە کاتێکدایە، ئەم ساڵ و ساڵی داهاتووش هەڵبژاردن لە رۆژژمێری تورکیادا نییە.
بە گوێرەی رۆژژمێری هەڵبژاردن، بڕیارە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە ئایاری ساڵی 2028 بکرێن.



