کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: رۆیتەرز

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: رۆیتەرز

تورکیا

ئەردۆغان و ترەمپ بە تەلەفۆن قسەیان کرد

هێمن عەساف

هێمن عەساف

28-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف28-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە
تورکیا23-11-2026

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران
تورکیا23-11-2026

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە
تورکیا23-11-2026

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە

رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن، گرژییەکانی تەنگەی هورمز، دۆخی یەمەن و جەنگی رووسیا و ئۆکراینایان کرد.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، چوارشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2026، هەردوو سەرۆک لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کردووە؛ ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردووە کە ساڵی داهاتوو 100 ساڵ بەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەردوو وڵاتدا تێدەپەڕێت و وڵاتەکەی سوورە لەسەر پەرەپێدانی هاریکارییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا.

لە بەشێکی پەیوەندییەکەدا، سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان لە چوارچێوەی "هاوپەیمانیی بەرگریی هاوبەشی مەککە"ـدا لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتە سەربازییەکانی تەنگەی هورمز و کێشەی یەمەن دەکەن و هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تاوەکو ئاڵۆزییەکان لەسەر بنەمای دیپلۆماسی چارەسەر بکرێن.

هەروەها ئەردۆغان ئامادەیی ئەنقەرەی دەربڕییەوە بۆ نێوەندگیکردن و زیندووکردنەوەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان.

لەلایەن خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پیرۆزبایی 103یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیای لە ئەردۆغان و گەلی تورکیا کرد، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ لووتکەی داهاتووی رێکخراوی دەوڵەتانی تورک خواست.

بابەتی پەیوەندیدار

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە
تورکیا23-11-2026

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران
تورکیا23-11-2026

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە
تورکیا23-11-2026

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە