کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا

باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا

تورکیا

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی بەرگری تورکیاوە لەبارەی تێکەڵبوونی یەبەشە بە سوپای عێراق لە شنگال

هێمن عەساف

هێمن عەساف

28-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف28-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە
تورکیا23-11-2026

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران
تورکیا23-11-2026

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە
تورکیا23-11-2026

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا پێشوازی لە هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەکات بۆ "سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە شنگال" و رایدەگەیێنێت، دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە لەلایەن هێزە فەرمییەکانی عێراقەوە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە "ناوچەیەکی بێ تیرۆر."


رۆژی چوارشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2026، زەکی ئاکتورک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی شنگال، سنوورە دەریاییەکان و پرسی کۆچبەران کرد.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤاناندا،  سەبارەت بە تێکەڵبوونی یەبەشە لەگەڵ سوپای عێراق، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، کۆتاییهێنان بە بوونی رێکخراوەکە (پەکەکە) لە ناوچەکە و دابینکردنی ئاسایش لەلایەن هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقەوە، "پەرەسەندنێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی ئارامی و سەقامگیریی هەمیشەیی لە شنگال؛ ئەم پرۆسەیەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی تورکیا بە وردی چاودێری دەکرێت."

رۆژی دووشەممە دوو هەزار ئەندامی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) بە فەرمی چوونە نێو هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هاوکات نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار شەڕڤانی دیکەشیان کە خەڵکی ناوچەکەن، لە قۆناخەکانی داهاتوودا بە فەرمی تێکەڵ دەکرێن.

لە تەوەرێکی دیکەدا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا پێشوازی لە پەسندکردنی رێککەوتننامەی دەریایی نێوان ئەنقەرە و تەرابلوس لەلایەن پەرلەمانی لیبیاوە کرد و بانگەوازێکی ئاراستەی قاهیرەش کرد بۆ رێککەوتنی هاوشێوە.

ئاکتورک رایگەیاند: "ئامادەین لەگەڵ میسر رێککەوتنی سنووردارکردنی دەسەڵاتە دەریاییەکان واژۆ بکەین؛ ئەگەر میسر ئەم هەنگاوە بنێت، بەراورد بە رێککەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ یۆنان، زیاتر لە 15 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە دەسەڵاتی دەریایی زیاتر بەدەستدەهێنێت."

دەستگیرکردنی کۆچبەران لە سنوورەکانی تورکیا

سەبارەت بە رێگری لە کۆچبەران، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای کرد، لە هەفتەی رابردوودا 422 کۆچبەر دەستگیرکراون و رێگری لە 957 کەسی دیکەش کراوە سنوور ببەزێنن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەت، لە 1ی کانوونی دووەمی 2026ـەوە تاوەکو ئێستا، 14 هەزار و 629 کەس لە کاتی پەڕینەوەی نایاسایی دەستگیرکراون و رێگری لە 57 هەزار و 855 کەسی دیکەش کراوە کە بچنە نێو خاکی تورکیاوە.

بابەتی پەیوەندیدار

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە
تورکیا23-11-2026

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران
تورکیا23-11-2026

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە
تورکیا23-11-2026

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە