رووداو دیجیتاڵ
یانەی باتمان پەترۆلسپۆر لە خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیادا بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی ئەسەنلەر ئەڕۆکسپۆری بردەوە و پلەی چوارەمی خولەکەی گرت.
یانەی باتمان پەترۆل سپۆر کە لە خولی یانە پلەیەکەکاندا نوێنەرایەتیی پارێزگای ئێلهی باکووری کوردستان دەکات، ئەمڕۆ یەکشەممە 25-10-2026 لە گەڕی 12ی خولەکەدا میوانداریی یانەی ئەسەنلەر ئەڕۆک سپۆری کرد.
گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، لە گێمی دووەمدا پێنج گۆڵ تۆمار کران.
یانەی ئەسەنلەر ئەڕۆک سپۆر لە خولەکەکانی 50 و 62ی یارییەکەدا دوو گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام یانەی باتمان پەترۆل سپۆر خۆی کۆکردەوە و لە خولەکەکانی 69 و 85 لەڕێی یاریزانان مەتەهان مەرد و پێدرینهۆ یارییەکەی یەکسان کردەوە.
یاریزانانی هەردوولا هێرشی مەترسیداریان بۆ سەر گۆڵی یەکدی دەکرد.
یاریزان میکایل بیرۆن، لە خولەکی 92ی یارییەکەدا گۆڵی سەرکەتنی بۆ باتمان پەترۆل سپۆر تۆمارکرد. بەمجۆرە باتمان پەترۆل سپۆر یارییەکەی بە ئەنجامی 3-2 بردەوە و گەیشتە پلەی چوارەمی ریزبەندی یانە پلە یەکەکان.
یانەی باتمان پەترۆڵ سپۆر لە کۆی 12 یاری 7 بردنەوە، 2 یەکسان بوون و 3 دۆڕانی هەیە. بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە پلەی چوارەمە و هەریەک لە یانەکانی کایسەری سپۆر، ئیدر و بورسەسپۆر لە پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی خولەکەن.
ساڵانە سێ یانەی یەکەم لە خولی پلە یەکەوە دەڕۆنە خولی نایابی تورکیا. دوو یانە راستەوخۆ دەگەنە خولی نایاب و پێنج یانەش بە شێوەی پاڵاوتن رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و یەکێکیان دەچێتە خولی نایاب.
رۆژی شەممە 24-10-2026 یانەی ئامەدسپۆر بووە میوانی یانەی سامسون سپۆر؛ یاریەکەی بە ئەنجامی 2-1 لێ بردەوە و پلەی یەکەمی لە خولی یانە پلە نایابەکانی تورکیا گرت.



