رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگی تورکیا گیانلەدەستدانی عەریفێکی سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئەیلولی 2026 بڵاوکراوەتەوە، جۆشوکن سەڤیم عەریفی پسپۆڕی تانک کە لە عەفرین لە ئەرکدا بووە، تەندروستی تێكچووە و گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵێکی پزیشکەکان، رۆژی 23ی ئەیلوولی 2026 گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیێندراوەکەدا کە بە واژۆی یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمی وەزارەتەکە لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئێکس بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "هاوڕێی قارەمانمان، لە کاتی ئەرکەکەیدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون باری تەندروستیی تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان رزگار نەکرا و لە 23ی ئەیلوولی 2026 شەهید بوو. بەناوی خۆم و سەرجەم کارمەندانی وەزارەتی بەرگریی نیشتمانییەوە، داوای رەحمەتی خودای لێ دەکەم؛ سەرەخۆشی و ئارامی بۆ خانەوادە خەمبارەکەی و گەلە سەربەرزەکەمان دەخوازم."

