رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە دەم پارتی، لە ئەنقەرە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی ببەستێت. لە کۆنگرەکەدا، کە لە قۆناخێکی گرنگی پرۆسەی ئاشتی و دانانی چەک و تێکەڵکردنەوەی پەکەکەدا ساز دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت پەیامی گرنگ لەبارەی رێکخستنی پارتی و سیاسەتی قۆناخی نوێوە بدرێت.
پێنجەمین کۆنگرەی دەم پارتی، یەکشەممە 6ـی ئەیلوولی 2026، کاژێر 10:00 لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەستپێدەکات. لە کۆنگرەکەدا ئۆرگانەکانی پارت هەڵدەبژێردرێن و تاوتوێی پەیڕەوی ناوخۆیش دەکرێت.
دەم پارتی، دوایین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە تشرینی یەکەمی 2023 بەستبوو. ئەم کۆنگرەیە بەهۆی ناچاریی یاساییەوە ساز دەکرێت و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نزیک لەم پارتە بڵاوکراونەتەوە، چاوەڕوانی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرکردایەتیی پارتەکەدا ناکرێت.
پێشبینی دەکرێت تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی ئێستای دەم پارتی، لە کۆنگرەکەدا دووبارە هەڵبژێردرێنەوە. هەروەها لە کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیدا تەنیا چەند گۆڕانکارییەکی سنووردار رووبدەن.
کۆنگرەی زیاتر وەک دەستپێکی پڕۆسەی دووبارە بنیاتنانەوە سەیر دەکرێت. سەرکردایەتیی دەم پارتی دەیەوێت دوای ئەم کۆنگرەیە، ئامادەکاری بۆ کۆنگرەیەکی بەرفراوانتر بکات بۆ گۆڕانکاری و دووبارە بنیاتنانەوە. بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت ئەو کۆنگرە بەرفراوانە لە بەهاری 2027، بەگوێرەی پێشهاتەکانی پڕۆسەی دانانی چەک و جێبەجێکردنی یاسای چارەسەری، ببەسترێت.


.webp&w=3840&q=75)
