رووداو دیجیتاڵ
لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی "پڕۆژەیاسای بەهێزکردنی پێکەوەژیانی نیشتمانی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی" کە تایبەتە بە پڕۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە و پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکەدا دەکات.
رۆژی هەینی، 7ـی ئابی 2026، کاژێر 15:30 خولەک، لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی جۆنەیت یوکسەل، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە ئیستەنبووڵ، بۆ تاوتوێکردنی ناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی باڵەخانەی پەیوەندییە گشتییەکانی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە هەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی وردی ماددەکانی پڕۆژەیاساکە لەسەر ئاستی لیژنە.
بەپێی ئاگاداریی سەرۆکایەتیی لیژنەکە، ئەگەر دەنگدان و تاوتوێکردنی ماددەکان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆدا تەواونەبێت، ئەوا کۆبوونەوەکان لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوامدەبن.
لەدوای پەسندکردنی پڕۆژەیاساکە لە لیژنەی داد، چاوەڕواندەکرێت رەوانەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا بکرێت تاوەکو بۆ دەنگدانی کۆتایی و پەسندکردن بخرێتە کارنامەی پەرلەمان.
پێشکێشکردنی "پڕۆژەیاسای بەهێزکردنی پێکەوەژیانی نیشتمانی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی" کە لە 12 ماددە پێکهاتووە و بە واژۆی 360 پەرلەمانتار دراوەتە پەرلەمان.
ئەم پڕۆژەیاسایە ئامانجی دروستکردنی چوارچێوەیەکی یاساییە بۆ قۆناخی دوای هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و گەڕانەوەیان بۆ تورکیا.



