رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکشارەوانییەکانی چاتاڵجا، کوچوکچەکمەجە و باکرکۆی ئیستەنبووڵ چوونە نێو پارتی نوێ.
ئۆزگور چەلیک، سەرۆکی لقی ئیستەنبووڵی پارتی نوێ رۆژی سێشەممە 27-10-2026 رایگەیاند، هەریەک لە ئەرهان گوزەل، سەرۆکی شارەوانیی چاتاڵجا؛ کەمال چەبی، سەرۆکی شارەوانیی کوچوکچەکمەجە؛ ئایشەگوڵ ئۆڤالیئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی باکرکۆی و هاکان چەبی، بریکاری سەرۆکی شارەوانیی بیوکچەکمەجە پەیوەندییان بە پارتی نوێوە کردووە.
پێشتر شارەوانییەکانی کادیکۆی و ماڵتەپە چووبوونە نێو پارتی نوێ.
بەمەش ژمارەی ئەو شارەوانییانەی لە ئیستەنبووڵ چوونەتە نێو پارتی نوێ بۆ شەش شارەوانی بەرزبووەوە.
لە ئیستەنبووڵ چوونە نێو پارتی نوێ لە لایەن بەرپرسانی جەهەپەوە بۆ یەکەم جار لە شارەوانیی کادیکۆی دەستی پێکرد، کاتێک مەسعود کۆسەداغی، سەرۆکی شارەوانیی کادیکۆی هەفتەی رابردوو رایگەیاند، پەیوەندی بە پارتی نوێوە کردووە، دواتریش ئەسین کۆیمەن، سەرۆکی شارەوانیی ماڵتەپە بڕیاری دا بچێتە نێو ئەو پارتە.
پارتی نوێ رۆژی 24-7-2026 لەلایەن ئۆزگور ئۆزەل کە لەگەڵ 91 پەرلەمانتار لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) جیاببوونەوە، راگەیێندرا.
ئێستا ئەو پارتە بە 91 پەرلەمانتار بووەتە گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا و جەهەپەش کە ژمارەی کورسییەکانی بۆ 44 دابەزیوە، لە دووەمەوە بووەتە پێنجەمین پارتی تورکیا.



