رووداو دیجیتاڵ
دەستەی ئاماری تورکیا، رێژەی هەڵاوسانی بۆ مانگی حوزەیرانی 2026 راگەیاند. بەپێی ئامارەکان، رێژەی هەڵاوسانی مانگانە 0.99٪ و ساڵانەش 32.11٪ بووە.
بەپێی راپۆرتەکەی دەستەی ئاماری تورکیا، پێنوێنی نرخی بەکاربەر لە مانگی حوزەیران دا بە رێژەی 0.99٪ بەرزبووەتەوە و بەمەش رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە گەیشتووەتە 32.11٪. هەروەها تێکڕای رێژەی بەرزبوونەوە لە 12 مانگی رابردوودا 32.03٪ بووە.
لەلایەکی دیکەوە، گرووپی توێژینەوەی هەڵاوسان (ENAG) رێژەکەی بە جیاواز راگەیاندووە و بەپێی ئاماری ئەوان، هەڵاوسانی مانگانە 1.94٪ و هەڵاوسانی ساڵانە 51.49٪ بووە.
بەرزترین رێژەی بەرزبوونەوەی ساڵانە لە کەرتی "خانووبەرە، ئاو، کارەبا، غاز و سووتەمەنییەکانی دیکە"دا بووە بە رێژەی 45.14٪.
هەڵاوسانی ساڵانە لە کەرتی خۆراک و خواردنەوە بێ کحولەکان دا 35.45٪ و لە کەرتی گواستنەوەدا 31.15٪ بووە.
لە مانگی حوزەیراندا، نرخی خۆراک و خواردنەوە بێ کحولەکان مانگانە بە رێژەی 0.17٪ بەرزبوونەتەوە، لە کاتێکدا نرخی کەرتی گواستنەوە 0.05٪ دابەزیوە.



