رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەلەتێ لە باکووری کوردستان روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 16:22 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی حوزەیرانی 2026، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی باتاڵگازی سەر بە پارێزگای مەلەتێ روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 9.13 کم تۆمارکرا.
تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەی فەرمیی لەبارەی زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە نەدراوە.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەش بوو 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. 14 ملیۆن هاووڵاتیی راستەوخۆ کەوتنە ژێر کاریگەری بوومەلەرزەکان.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 537 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 213 کەسی دیکە برینداربوون.
بوومەلەرزەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 5 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا و ژمارەیەکی بەرچاو لەوانیش لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون.
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)
