Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AFP

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AFP

تورکیا02-06-2026

کورتوڵموش لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: سیاسەت بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەوار ئیسماعیل
هەوار ئیسماعیل02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باخچەلی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: ئاستەنگی زۆرمان لابرد
تورکیا02-06-2026

باخچەلی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: ئاستەنگی زۆرمان لابرد

هاوسەرۆکی دەم پارتی: پرسی کورد پرسی ماف، دیموکراسی و ئازادییە
تورکیا02-06-2026

هاوسەرۆکی دەم پارتی: پرسی کورد پرسی ماف، دیموکراسی و ئازادییە

قەیرانێکی گەورە بەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیای گرتووە
تورکیا02-06-2026

قەیرانێکی گەورە بەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیای گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایدەگەیێنێت، لەپێناو کۆتاییهێنان بە پرسی کورد لە تورکیا و جێبەجێکردنی راسپاردەکانی کۆمیسیۆنی پەرلەمان، "سیاسەت بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ دەکات"؛ هیواش دەخوازێت لە نزیکترین کاتدا تورکیا بەسەر گەورەترین کێشەی بەردەمیدا زاڵ بێت.


نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە سەردانێکیدا بۆ هێلسنکیی پایتەختی فینلاند، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 1ـی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی تورک لەو وڵاتە کۆبووەوە و رایگەیاند، ئەوان بە پەرۆشەوە کار بۆ سەرخستنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" دەکەن.

کورتوڵموش ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجیان لەم پرۆسەیە زیادکردنی یەکڕیزی، دابینکردنی ئاشتی و برایەتی و نەهێشتنی هەموو جۆرە جوداخوازی و هەڵاواردنێکی نەتەوەییە. گوتیشی: "پێکەوە تورکیایەک بنیات دەنێین کە هیچ مرۆڤێک بەهۆی تیرۆرەوە لەدەست نەدرێت و هیچ کەسێک هەست نەکات هاووڵاتییەکی پلە دووە."

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تیشکی خستەسەر زیانە قورسەکانی رابردوو و گوتی: "هیوادارم ئەم پرسە کە نیوەی یەکەمین سەدەی کۆمارەکەمان و گیانی دەیان هەزار مرۆڤی ئێمەی بەخت
کرد و بووە هۆی زیانی لانیکەم 2.5 تریلیۆن دۆلاری، لە پشت خۆمانەوە جێبهێڵین."

لەبارەی کارەکانی "کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" لە پەرلەمان پێکهێنراوە، کورتوڵموش گوتی: "بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کۆمیسیۆنەکە، سیاسەت ئەو بەرپرسیارێتییەی دەکەوێتە ئەستۆی، جێبەجێی دەکات."

پرۆسەی نوێی چارەسەری نزیکەی ساڵێک و نیوە دەستیپێکردووە، چەند وێستگەیەکی گرنگی بڕیوە:

- 1ـی تشرینی یەکەمی 2024؛ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد پەکەکە چەک دابنێت و باسی لە "مافی هیوا" کرد.

- 27ـی شوباتی 2025؛ ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالییەوە بانگەوازی بۆ پەکەکە کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێکخستنەکە و دانانی چەک.

- ئایاری 2025؛ پەکەکە لە کۆنگرەی 12ی خۆیدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی  چەکداریی دا.

- تەممووز - تشرینی دووەمی 2025؛ یەکەم گرووپی گەریلاکان چەکیان دانا و پەکەکە کشانەوەی هێزەکانی لە ناوخۆی تورکیا و ناوچەی "زاپ" لە هەرێمی کوردستان
    راگەیاند.

لە 5ـی ئابی 2025ـەوە، پەرلەمانی تورکیا کۆمیسیۆنێکی تایبەتی بۆ رێکخستنی چوارچێوە یاساییەکانی گەڕانەوەی چەکداران و تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە پێکهێناوە.

سەرەڕای ئەم هەنگاوانە، هێشتا لایەنەکان تێبینییان هەیە؛ دەم پارتی و پەکەکە داوای هەنگاوی خێراتر دەکەن، لە بەرامبەردا حکومەتی تورکیا جەخت دەکاتەوە کە دەبێت سەرجەم دامەزراوەکانی پەکەکە لە ئەورووپا و وڵاتانی دیکەش بە تەواوی هەڵبوەشێننەوە.

هەوار ئیسماعیل
هەوار ئیسماعیل02-06-2026