هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا لە گوندەوارەکانی دیمەشق، دوو کەس گیانیان لەدەستدا. تەقینەوەکە لە شارۆچکەی جەرەمانا روویداوە. یەکێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵە و کەسێکیش بریندارە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی ناوخۆی سووریا، دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان پشتێنەیەکی ئەمنییان لە دەوروبەری شوێنی تەقینەوەکە دروستکردووە و لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و وردەکارییەکانی رووداوەکە دەستپێکردووە.